بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 واشنتۆن وادەی لەشکرکێشی چین بۆ سەر تایوان ئاشکرا دەکات

 واشنتن وادەی لەشکرکێشی چین بۆ سەر تایوان ئاشکرا دەکات
AvaToday caption
posted onFebruary 28, 2023
noبۆچوون

ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی لەسەر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ پێویسته‌ ئەمریکا خواستی شی جینپینگ، سەرۆکی چین بۆ دەستبەسەرداگرتنی تایوان "زۆر بە جددی" وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر ململانێی سەربازیش دەرئەنجامی حەتمی نەبێت.

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی سی بی ئێس وتی، "ئێمە دەزانین کە سەرۆک شی ڕێنمایی سوپای ڕزگاریخوازی وڵاتەکەی کردوە کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ داگیرکردنی تایوان تا ساڵی ٢٠٢٧، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە بڕیاریدا لە ساڵی ٢٠٢٧یان هەر ساڵێکی دیکە دەست بە لەشکرکێشییەکە بکات".