بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى بەردەوامە لە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەى ئۆمیکڕۆن لە نێو خەڵک!

کۆمارى ئیسلامى بەردەوامە لە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەى ئۆمیکڕۆن لە نێو خەڵک!
AvaToday caption
posted onJanuary 25, 2022
noبۆچوون

بە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چین، کۆمارى ئیسلامى بۆ هاوردەکردنى ئەو ڤایرۆسە و تووشکردنى خەڵک بە نەخۆشییەوە، پەیوەندییە بازرگانى و سیاسییەکانى لەگەڵ چینە نەبڕی و ئەمەش بووە هۆى بڵاوبوونەوە ڤایرۆسەکە زۆر بە خێرایی لە ئێران و بە یاساغکردنى ڤاکسینى ئەمریکى و ئەوروپی، ئەوەندەی تر دۆخەکە بۆ خەڵک سەخت بوو و قوربانییەکى زۆریان دا.

 

ئێستاش کە گۆڕاوى ڤایرۆسەکە واتە ئۆمیکڕۆن بڵاو بووەتەوە، دووبارە کۆمارى ئیسلامى پێشەنگى دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانى دونیایە بۆ تووشکردنى خەڵکى ئێران بەو ڤایرۆسە.

سەرپەرشتى ناوەندى پەیوەندییە گشتی و میدیاییەکانى وەزارەتى تەندرووستى بڵاوى کردەوە کە لە چوارى ڕێبەندان، ٢٩٧ حاڵەتى ئۆمیکڕۆن تۆمار کراون کە بەمەش ژمارەى تووشبووان بەم هەڵگەڕاوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایە دەگاتە ٣٤٦٦ کەس لە ئێران.

لە ٢٩٧ حاڵەتەکەى چوارى ڕێبەندان، ٨٥ حاڵەتى لە ئیلام و ٣٥ حاڵەتى لە ورمێ و ٣٤ حاڵەتیش لە گیلان بووە.  بەمەش دووبارە ڕۆژهەڵاتى کوردستان پێشەنگى هەموو بەدبەختییەکە کە کۆمارى ئیسلامى بە خەڵکى دروست دەکات.