بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گرێبەستی سەربازى و ئابووریی ٢٠ ساڵەی کۆماری ئیسلامی و موسکۆ

گرێبەستی سەربازى و ئابووریی ٢٠ ساڵەی کۆماری ئیسلامی و موسکۆ
AvaToday caption
posted onJuly 15, 2021
noبۆچوون

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە موسکۆ ڕایگەیاند کە ڕەشنووسى گرێبەستی ۲۰ ساڵەی سەربازى، ئاسایش و ئابووریی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ڕووسیا ئامادە کراوە.

 

کازم جەلالی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە موسکۆ، باسی لە ئامادەبوونی دەقێک بەناوی «لێکتێگەیشتنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و هاوکاریی کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا» بۆ ماوەی ۲۰ ساڵ بە ناوەرۆکی سیاسی، ئاسایشی، سەربازى، بەرگری و ئابووری کرد.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە موسکۆ لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باسى لەوە کرد کە ئەم گرێبەستە بە چاودێریی ڕاستەوخۆی عەلی خامنه‌یی نووسراوە و ڕەشنووسى دەقەکەش لە باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕووسیا بۆ وەزارەتی دەرەوە نێردراوە.

جەلالی گوتیشی ئەو نامه‌یەی عەلی خامنه‌یی بۆ ڤلادیمێر پۆتین نووسیویەتی و ئەو وەڵامەى که پۆتین داویەتییەوە، بابەتی وتووێژەکان بووە و ئەگەری هەیە گرێبەستە لە ٢٠ساڵیش درێژتر بکرێتەوە.