بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ چۆڵکردنی گوندەکانی سنووری ڕۆژهەڵات

پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ چۆڵکردنی گوندەکانی سنووری ڕۆژهەڵات
AvaToday caption
posted onSeptember 26, 2020
noبۆچوون

گۆندی ئالوسان کە بە فارسیش پێی دەڵێن (آلوسان) و سەر بە شاری ورمێیە لە ناوچەیی برادۆستە، لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە بڕیارى چۆڵکردنى دراوە.

 

تەمەنی ئەم گوندە لە ١٠٠ ساڵ زیاترە و چەندین نەسل و نەوە تێدا ژیاون و تا دە سال پێشتر زیاتر لە ٤٠ ماڵی خەڵکی لێ بوون. ڕێژیمی تیرۆریستی ئێران بە خەڵکەکەى گوتووە کە مافی مانەوەیان نییە لە زستانان، ئەمەش بۆ ئەوە بووە کە "هاوکاری پێشمەرگە" نەکەن و پێیان ڕاگەیاندوون کە "تەنها خەڵکی گوندەکە دەتوانن وەک زۆزان بەکاری بینن لە بەهاران و دەبێت لە کۆتایی هاوینیش بگەڕێنەوە".

خەڵکی ئالوسان خانووی جوانیان لەوێ چێ کردبوو و چەندین ساڵ بوو بە بیانووی جۆراوجۆر سوپای پاسداران ڕێگرییان لێ دەکردن و  هاوینش گۆشاریان دەخستنە سەر تا  زوو بگەڕێنەوە و ئامادەسازییان دەکرد بۆ ئەوەى بە یەکجارى پێیان چۆڵ بکەن.

بەڵام ئەمساڵ بە یەکجاری بە خەڵکەکەیان گوتووە کە گوندەکە خڕاپ بووە و وەک لە فیلمەکە کە لە تلێگرامى ئاڤاتودەى کوردیدا بڵاو بووەتەوە، دەیبینن کە خەڵک ناچار بوونە بچنە شوێنەوارە ڕووخاوەکە و خێوەت هەڵدەن!

کۆماری ئیسلامی ئەمساڵ بە پاساوی دانانی سنووری سوور و هێڵی سوور لە سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باکوور و باشووری کوردستان، دەیهەوێت خەڵکی سنوورەکان چۆڵ بکات و بە زۆر بیانگوازێتەوە.