بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەهۆڵەکانی جەمسەری باکور خێرا دەتوێنەوە

سەهۆڵەکانی جەمسەری باکور خێرا دەتوێنەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 23, 2020
noبۆچوون

دیمەنە ماهوارەییەکان نیشانی دەدەن ڕەوتی توانەوەی سەهۆڵەکانی جەمسەری باکور ١٣ لەسەد زیادی کردووە.

 

توانەوەی کێوە سەهۆڵییەکانی جەمسەری باکور ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد و بیرمەندان دەڵێن گۆڕانی کەشوهەوا بە خێرایی کاریگەری لەسەر جەمسەری باکور درووست کردووە.

کەمترین ئاستی سەهۆڵەکانی جەمسەر ئەمساڵ ٣. ٧٤ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە بووە. لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو ئەوە دووهەمین جارە قەبارەی ئەو سەهۆڵانە لە دوای توانەوەیان لە هاویندا دەگاتە ٤ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە.