بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڤاتودەی دەستدرێژی سێکسی محەمەد جەباری بۆ سەر تازەلاوانی سنە ئاشکرا دەکات

ئاڤاتودەی دەستدرێژی سێکسی محەمەد جەباری بۆ سەر تازەلاوانی سنە ئاشکرا دەکات
AvaToday caption
posted onAugust 2, 2020
noبۆچوون

محەمەد جەباری دادوەری گشتی دادگای شۆڕش و دادگای گشتی سنە کە پێشتر سەرۆکی حیفازەتی ئیتلاعاتی دادگای سنە بووە، بە تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن سێ تازەلاویی سنەیی ڕووبەڕووی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و هاوڕەگەزبازی بووەتەوە.

 

سێ تازەلاوی سنەیی تەمەن ١٦، ١٧ و ٢٠ ساڵ بە ناوەکانی سامان  و محەمەد ئەلف و زانیار ق لە سکاڵاکەی خۆیاندا نووسیویانە: بەهۆی مەشروب خواردنەوە لە ئاویەر دەستبەسەرکراین و ئێمەیانن هێنا لای دادوەر جەباری. جەباری دەرگەی ژوورەکەی داخست و هەڕەشەی لێکردین جگە لە تاوانی مەشرووب خواردنەوە، تاوانی ئەندامیەتی لە گرووپە دژە شۆڕشە کوردیەکانیان لەسەرەو و بۆیە دەستبەسەر دەکرێن.

ئێمە زۆر ترسابووین و بەڕاستی پێمانوابوو کارمان کراوە. محەمەد جەباری گووتی لە دەرەوە ڕاوەستن بۆ ئەوەی نامەی قۆڵبەستکردنەکەتان بۆ بنووسم. کاتی ئیداری تەواو بوو و دوو کاتژمێری دیکە چاوەڕێ ماینەوە. کاتژمێر ٤ جەباری لە ژوورەکەی هاتە دەر و گووتی بڕۆن و کاتژمێر ٦ وەرن بۆ ئەو ناوونیشانەی پێتان دەدەم" ناوونیشانەکە لای ئاڤاتودەی پارێزراوە". وەرن بزانم دەتوانم هاوکاریتان بکەن یان نا و ئێمە چووینە شوێنەکە.

شوێنی چاوپێکەوتنەکە ئاپارتومانێک لە گەڕەکی سەعدی سنە بوو. جەباری دەرگەی کردەوە و ئێمەی بردە ژوور. زۆر قسەی کرد و زوزو چەکەکەی نیشان دەداین. دوایە داوای لێکردین پێوەندی سێکسیمان دەگەڵ هەبێ و گووتی بۆ هەر جارەو پوڵێکتان دەدەمێ و دۆسیەکەتان دادەخەم.

 ئێمە ترسابووین وئەو کارەمان دەگەڵ کرد بەڵام دوایە زانیمان فیلمی لێ هەلگرتووینەوە و گووتی ئەگەر لە جێگەیەک قسان بکەن، دیمەنی خۆی لە فیلمەکە دەسڕمەوە و دوایە بڵاوی دەکەمەوە بۆ ئەوەی ئابڕووتان بچێت. ئێمە ترسابووین هەتا ئەو کاتەی دەگەڵ پارێزەرێک قسەمان کرد و سکاڵامان لەسەر جەباری تۆمار کرد،

ئیتلاعاتی سنە هەڕەشەی لە بنەماڵەی ئەو سێ مێرمنداڵە کردووە کە بێدەنگ بن !