بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەورەتربوونى بەرەى ئەمەریکا بەرامبەر ئێران

ئەمەریکا دەڵێت خەریکى گفتوگۆیە لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکانى سەبارەت بە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ئێران.
ئەمەریکا دەڵێت خەریکى گفتوگۆیە لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکانى سەبارەت بە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ئێران.
posted onApril 9, 2018
noبۆچوون

نیکى هیلى باڵیۆزى ویلایەتە بەکگرتووەکانى ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژى پێنجشەممە و لەسەر بانگهێشتى زانکۆى دۆک لە کارۆلیناى باکوور، لە ژێر ناوى "ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرفتەکانى دەسەڵاتداریەتى ئەوڕۆى دونیا" قسەى کرد و لە قسەکانیدا ئاماژەى بەوە دا کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستى بە خوولێکى نوێ لە ڕابەرایەتیکردنى دونیا و ڕووبەڕووبوونەوەى ئێران کردووە.

نیکى هیلى گوتى "بۆ نمونە ئێمە چووینەتە خولێکى نوێوە لە ڕابەرایەتیکردن بەرامبەر ئێران. ڕێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکى وەها گەورە گەڵاڵە کراوە کە نەهێڵێت شکست بهێنێت. نە تەنیا ئەمەریکا، بەڵکو هاوپەیمانەکانى ئێمە لە ئەوروپا تاقیکردنەوەى سارووخە بالستیکەکانى ئێران، بەرگرییەکەى لە تیرۆریزم و سەرکووتى خەڵکى ئێران لەبەر پاراستنى ڕێککەوتننامەکە فەرامۆش کردووە".

خاتوو هێلى بە ڕەخنەگرتن لە جۆرى گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى لە لایەن دەوڵەتى باراک ئۆباماوە گوتى، داڕێژەرانى گەڵاڵەى ئەم ڕێککەوتننامەیە پێیان وایە تەنیا بژاردە یا قبوڵکردنى ئەم ڕێککەوتننامە گفتوگۆ یا شەڕە لەگەڵ ئێران، بەڵام دەوڵەتەکەى سەرۆک ترامپ ئەم گریمانە هەڵەیەى ڕەت کردووەتەوە.

هێلى زیاتر قسەى کرد "ئەم دەوڵەتە بوێرى پرسیارکردن و ڕووبەڕووبوونەوەى ئەم بژاردە هەڵەیەى هەیە و ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ئەروپا دەبێت ڕووبەڕووى بەهێزکردنى ڕێککەوتننامە و وەڵامدانەوەى ڕێژیمى ئێران و پشتگیریەکانى لە تیرۆریزم ببینەوە. سەرۆککۆمار دەرفەتى بەشداربوون یا بەردەوامیەت لە ڕێککەوتننامەکەى گواستنەوەتەوە بۆ نیوەى مانگى بانەمەڕ".

نیکى هیلى لەم قسەکردنەى لە زانکۆى دۆکى کارۆلیناى باکوور، پێداگرى لەسەر سووربوونى ئەمەریکا لە بەرژەوەندییەکانى و پاراستنى هاوپەیمانەکانى کردەوە و گوتى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم پەیوەندییەدا یەک خولەکیش خۆى وەدرەنگ ناخات. ئەو گوتى "بەڵام ئێمە چ لە ڕێککەوتننامەکە بمێنینەوە یان نا، سووربوونمان لەسەر ناچارکردنى ئێران لە وەڵامدانەوەى ئەو ڕەفتارانەى کە دەیانکات، پەیامێکى بەهێزی دەداتێ".

ئەمەریکا دەڵێت خەریکى گفتوگۆیە لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکانى سەبارەت بە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ئێران.