ئیتلاعات سێ هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەر کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ى هەتاوی، سێ هاووڵاتیی کورد به ناوەکانی "ئەرسەڵان پورمحەمەد" کوڕی تاهێر، "عەبدوڕەحمان قادری" کوڕی عەلی و "موزەفەر ئەحمەدی" کوڕی مەلا ڕەسوڵ خەڵکی گوندی "گەرگوولی سەرێ" سەر بە شاری پیرانشارلەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.