بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران

ئێران

ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران: کرێکاران لە ئێران قوربانییانی سەرکوت و بارودۆخی کاری کوشندەن

posted onMay 1, 2025
noبۆچوون

ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران کرێکارانی ئێرانی بە "قوربانیی سەرکوتی دڕندانە و بارودۆخی کاری کوشندە وەسف کردووە و ڕایگەیاند کە ١٩ چالاکی کرێکاری لە ئێستادا لە زینداندان و هەروەها یەکێک لە ژنە چالاکانی کرێکاری بە ناوی شەریفە محەممەدی ڕووبەڕووی مەترسیی لەسێدارەدان بووەتەوە.

نیگەرانیی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان و بە تایبەت لە ئێران

posted onApril 29, 2025
noبۆچوون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی بانەمەڕ بڵاو کراوەتەوە، نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان و بە تایبەت لە ئێران دەربڕی.

لێبوردنی نێونەتەوەیی: ئێران بەرپرسیاری ٦٤ لەسەدی لەسێدارەدانەکانی تۆمارکراو لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ـە

posted onApril 8, 2025
noبۆچوون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەژێر ناوی "حوکمی لەسێدارەدان و جێبەجێکرانی لە ساڵی ٢٠٢٤" ڕایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی لەسێدارەدانە تۆمارکراوەکان لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە هەزار و ٥١٨ کەس کە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەرزترین ژمارەیە، زیاتر لە ٩١ لەسەدی ئەو لەسێدارەدانانە تەنی

شەریفە محەممەدی، چالاکوانی کرێکاریی سزادراو بە سێدارە، لە نامەیەکدا لە زیندانەوە باسی ئەشکەنجە و سزاکەی دەکات

posted onApril 6, 2025
noبۆچوون

شەریفە محەممەدی، ئەو چالاکوانە کرێکارییەی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە، لە یاداشتێکدا کە لەناو زیندانەوە ئاڕاستەی کوڕەکەی کردووە، وردەکاریی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان و چۆنیەتیی ئاگاداربوونەوەی لە سزای سێدارەکەی باسکردووە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٩٧٥ کەسی لە سێدارە داوە

posted onFebruary 20, 2025
noبۆچوون

دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە حکوومەتی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٩٧٥ کەسی لە سێدارە داوە. ئەمە بەرزترین رێژەی لە سێدارەدان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٠٨ەوەیە.

لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو هەتا ئەمساڵ زیاتر ١٠٢١ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

posted onFebruary 12, 2025
noبۆچوون

هەڵمەتی "سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان"، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان لە پەنجاوپێنجەمین ڕاگەیەندراوی خۆیدا هۆشداری دا کە لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٢١ کەس لە ئێران تەنیا لە ڕێگەی سێدارەوە گیانیان لێ ئەستێندراوە.