Skip to main content

ڕاگەیێنراوى ئەنجومەنی مامۆستایانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران

ڕاگەیێنراوى ئەنجومەنی مامۆستایانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران
AvaToday caption
posted onMay 1, 2020
nocomment

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە مامۆستایان کراوە یەکیەتی و یەکگرتوویی پێکبێنن و لە بڕگەیەکی دیکەدا باسی کۆڕۆنا کراوە و ڕەخنە لە کەمبوونی کەرەسەی پزیشکی لە جیهان گیراوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو پەتایە لە کاتێکدا مەترسیدارترین چەکە کۆمەڵکوژەکان بە فراوانی بوونیان هەیە.

 

لە بەشێکی دیکەدا هاتووە: گرانترین ماشێنەکان و مۆدێرنترین ناوەندەکانی کڕین هەیە کەچی خەڵک لەو ڕۆژانەدا لە برسان دەمرن.

پەرەپێدان بە مەسرەفگەرایی، لەناوبردنبی ژینگە، کەمکردنەوەی بودجەی پەروەردە و دەرمان، بردنە سەری تەمەنی خانەنشینی، بەکەرتی تایبەت کردن، لابردنی یارانەکان لە سەرەکیترین بنەماکانی نئۆلیبڕالیزمەو هەموو ئەوانە بە زیانی کرێکاران و خەڵکی هەژارە.

ئەنجومەنی سینفی مامۆستایان باسی لەوە کردووە ڕۆژانێکی تاڵ لە چاوەڕوانی خەڵکی جیهان دایە. داوای یەکگرتوویی لە خەڵکی جیهان دەکەین.

سیستەمی پەروەردە ڕووبەڕووی مەترسیەکی گەروەی نابەرابەری پەروەردە بووەتەوە.سەرەڕای ئەوە مامۆستایان لە ڕۆژانی کۆڕۆناییدا دەستیان لە بارهێنان هەڵنەگرتووە. ئەنجومەنی مامۆستایان وێرای پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی جیهانی کرێکار، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی لە کرێکارانی ئێران دەردەبڕێت.