Skip to main content

هەڵبژاردنى شارەدارى سەقز.. خیانەتێک کە هەرگیز سەقزییەکان لەبیرى ناکەن!

هەڵبژاردنى شارەدارى سەقز.. خیانەتێک کە هەرگیز سەقزییەکان لەبیرى ناکەن!
AvaToday caption
posted onMay 1, 2020
nocomment

حەوت ئەندامی گەندەڵى ئەنجوومەنى شارى سەقز، پاش چەندین مانگ هەوڵدان، شارەدارێکى گەندەڵ و دزى وەک خۆیان بۆ شارەدارى شارى سەقز هەڵبژارد.

 

وریا نەعمانى کە براى زیائەدین نەعمانى شارەدارى پێشووى شارى سەقزە و لە کاتى شارەدارى براکەیدا گەڵاڵەداڕێژەرى هەموو پیلانەکانى دزى و گەندەڵى بوو لە شارەدارى ئەو شارە، ئێستا بە هەوڵى ئەڵقەیەک لە گەندەڵکارانى نێو ئەنجوومەنەکە، بەربژێر کراوە بۆ فەرماندارى شارى بانە.

ئەمانەى خوارەوە چەند خیانەت و دزى و گەندەڵى و فرتوفێڵى بنەماڵەى نەعمانین کە بەرامبەر بە خەڵکى سەقز ئەنجامیان داون:

ـ زیادکردنى قەرزەکانى شارەدارى لە ٢٠ ملیار تمەنەوە بۆ ١٢٠ ملیار تمەن.

بەکاربردن و دابەشکردنى زەوییە دارستانییەکان و فەزاى سەوز و پەروەردە بە هاوکارى زەویخۆرانى شارەکە.

ـ وەرگرتنى بەرتیل و ڕشوەیەکى گەورە لە کۆمسیۆنى ماددەى ١٠٠ى شارەدارى بۆ بەخشینى تاوانەکان.

هەرچەندە بە هۆى گەندەڵى و لێخۆشبوونى هەندێک لە ناوەندە چاودێرى و ئەمنیەتییەکان، ئەم تاوانانە سەرپۆشەیان لێ کراوە و وەبەرچاو نەگیراون، کەچى ئێستا ٧ ئەندامى گەندەڵى ئەنجوومەنى شارى شەقز، لە نوێترین گەندەڵى و خیانەت لە شارەکەیان، وریا نەعمانییان وەک شارەدارى سەقز هەڵبژاردووەتەوە.

ئەم حەوت ئەندامە گەندەڵەى ئەنجوومەنى شارى سەقز بریتین لە:

ـ محەمەد کەرەمى

ـ ئەمیر زارع زادە

ـ ڕەزا ئەسعەدى

ـ عەتا محەمەدى

ـ ئەفشین عەزیزی

ـ توران خانى

ـ کەژاڵ شکورى