Skip to main content

سیستان بەلوچستان؛ شارێکی پەراوێزخراو و چەوسێنراو

سیستان بەلوچستان؛ شارێکی پەراوێزخراو و چەوسێنراو
کۆمارى ئیسلامى خزمەتگوزارى ناگەیەنێتە ئەو پارێزگایە و دەستیشى لێ بەرنابێت لەبەر زۆرى پاسەوانەکانى
posted onNovember 11, 2018
nocomment

 

ئێران پێش چل ساڵ یەکێک بوو لە وڵاتە پێشکەوتووەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و، پێش ئەویش مێژوویەکى دێرین و درێژی هەیە، بەڵام لە دواى شۆرشی ئیسلامی خومەینى و هاوەڵەکانى لە ١٩٧٩، ئامێری پێشکەوتن لەو وڵاتە ئاراستەى پێچەوانەى گرتەوەو، ڕۆژ لەدواى ڕۆژ ئەو وڵاتە بەرەو پاشەکشێکردن هەنگاوی دەنا.

 

یەکێک لەو شارە لەلایەن ڕژێمى کۆمارى ئیسلامییەوە پەراوێز خراوە، پارێزگاى سیستان و بەلوچستانە، چەندین ساڵە ڕووبەرووى ووشکەساڵى و ڕەشەبا بووەتەوەو، بووەتە هۆى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى چاو تەنگەنەفەسى و سییەکان، کە حکومەتى تاران نەیویستووە چارەسەرێک بۆ کێشە مەترسیدارە بدۆزێتەوە. ڕووبەرووى ئەو پارێزگایە نزیکەى ١٨٧ هەزارو ٥٠٢ کیلۆمەترەو، بەسەر ١٩ شار دابەش بووەو، دانیشتووانى سەرووى ٢.٨ ملیۆن کەسن، کە بە گەورەترین هەرێمى ئێران دادەنرێت.

عەبدولئەحەد ڕیکی، بەرێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمایەتى ناوچەى سیستان و بەلوچستانی ئەو وڵاتە ڕوونی دەکاتەوە "502 گووندى پارێزگاکەیان ساڵى ڕابردوو بە یەکجاری ئاوى لەدەست داوە"، گووتیشى "لە ڕێگەى تانکەرەوە ئاوەوە بۆیان دابین دەکرێت".. "و ئەو پرۆسەیەش هێشتا نەچۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە". لێدوانى ئەو بەرپرسە هاوکات لەگەڵ ڕاپۆرتێکى ناوەندێکى توێژینەوە کەجەختى لەوە کردووەتەوە "حکومەت کارى لەسەر گۆڕینى ڕێڕەوی ئاو و ڕووبارەکانى ناوخۆى وڵات کردووە".

پەیمانگەى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوەى ئێرانی بڵاویشی کردووەتەوە کە "بەهۆى گۆڕانکارییەکانى ژینگەو، ووشکبوونەوەى زۆربەى سەرچاوەکانى ئاو، تاران ڕێڕەوی زۆربەى ڕووبارە بچووک و ناوەندەکانى سنوورەکانى باشوور و ڕۆژئاواى بۆ ناوخۆى ئێران گواستۆتەوە و، کێشەى ژینگەیەشى بۆ ئەو ناوچانە دروست کردووە".

بەرپرسەکەى ڕژێم هێماشی بەوە کردووە " سەدا ٦٩ ـى سەرچاوە ئاوییەکانى پارێزگاکەیان ڕووبەرووى کەمبوونەوە بووەتەوەو، بڕیاریش دراوە دابەشکردنەوە بە ١٩٤  بیرى نوێ بکەن و، ١٠٢  بیرى نوێش لێبدەنەوە بۆ ئەوەى ئاوی پێویست بەخەڵکەکەى دابین بکەنەوە"، تا ئێستا بەهۆى کەمیی سەرچاوەکانى ئاو ١٦ شار تووشى زیان کەوتوون، کە ژمارەی دانیشتوانیشیان لەسنوورى یەک ملیۆن  کەسن، هەرچەندیشە دووپاتی دەکەنەوە کێشەیان چارەسەر کردووە، بەڵام هێشتا ١٣ شار ناتوانێت بەتەواوى ئاوی خواردنەوە دابین بکات.

 

 

 

کۆمارى ئیسلامى لە ماوەى دەسەڵاتدارێتی لەدواى ١٩٧٩، هیچ پلانێکى ئابوورى و تۆکمەى بۆ بوژانەوەى ئابوورى دانەڕشتووە، بەڵکو بەردەوام خەریکی پاوانخوازی و وشککردنەوەى سەرچاوە ئابوورییەکانى وڵاتەکەى بووە.

 

جیاکاری دژى ئافرەتان :

ئافەرتانى بەلوچستان چەوساوەترین ئارفرەتانى ئێرانن

ئافەرتانى بەلوچستان چەوساوەترین ئارفرەتانى ئێرانن

 

ئافرەتى سیستان و بەلوچستان، بە هۆى گێچەڵى سێکسى و جیاکارییەوە ڕووبەرووى کۆمەڵێک کێشە بووەتەوە، بەتایبەت لە ڕووى ئابوورى و فێرکاری و تەندروستى تەنانەت لە ڕووى کلتووریشەوە. بە پێی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى (کەیهان)ـى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە کە لە لەندەن چاپ دەکرێت "ئافرەتى ئەو پارێزگایە ڕووبەرووى جیاکارییەکى ڕوون دەبێتەوە، بەجۆرێک لەکۆى سێ ملیۆن کەس هەزاران ئافرەت لەبوارى فرۆشتن و دوورین کار دەکەن".

لەو بارەیەشەوە عەبدولستار دۆشۆکی، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەى بەلوچستان لە پایتەختى بەریتانیا دەڵێت "١٦٩هەزار ئافرەتى نەخوێندەوار لەپارێزگاکە هەیە، زۆربەیان کەژمارەیان دەگاتە ١٥٦هەزار کەس، لە نێو گووندەکاندا دەژین".

روونیشیکردەوە " تواناى فێرکاری منداڵان گونجاو نین، زۆربەى بنەماڵەکانیش کوڕەکانیان بۆ گووندە گەورەکان ڕەوانە دەکەن، بۆ ئەوەى خوێندنیان تەواو بکەن".

بە پێی هزری سیاسی ڕژێمەکەى تاران، ئافرەت هیچ مافێکى سیاسی و کلتوورى نییەو، بەڵکو پێویستە لە ماڵەوە خزمەت بەماڵەکەى و مێردەکەى بکات، لە بیرى چووە، کە ئافرەتانى ئەو وڵاتە پێش سەرکەوتنى شۆڕشەکەیان ئافرەتان ڕۆڵێکى کاریگەرو باڵایان هەبووە. دۆشۆکی دووپاتیشی دەکاتەوە "تەنانەت فێرکردن و خوێندنى زانکۆیی بۆ ئافرەتانى پارێزگاکە دابین بکرێت، هێشتا جیاکارییەکان دژیان درێژەى هەیە، بەتایبەت لەپرسى دامەزراندن و بەگەڕخستنیان".

 

تێروانینێکى نەرێنی:

منداڵلانى ئەو پارێزگایە دەستوپەنجە لەگەڵ هەژارى نەرم دەکەن و زۆرینەیان لە خوێندن بێبەشن

منداڵلانى ئەو پارێزگایە دەستوپەنجە لەگەڵ هەژارى نەرم دەکەن و زۆرینەیان لە خوێندن بێبەشن

 

زۆربەى بنەماڵەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەى خوێندنیش تەواو بکرێت، لەمەوداى درێژ خایەندا هیچ سوودێکى بۆ داهاتووی کەسەکە نییە، چونکە کارى دەست ناکەوێت، بۆیە ئەمەش باشترین بیانووە بۆ ئەوەى ئەو پارێزگایە هەمیشە لەنەفامی و نەخوێندەواری بمێنێتەوە، کە ئەمەش لەگەڵ سیاسەتە باڵاکانى کۆمارى ئیسلامی دەگونجێت، بۆ ئەوەى خەڵک لە نەزانى بهێڵێتەوە.

ڕژێم لەبرى پلانى وەبەرهێنانى درێژخایەن بۆ هەڵسانەوەى پارێزگاکە دابرژێت، کۆمەڵێک پڕۆژەى دەستى و پیشەیی بۆ خەڵکەکە ڕادەگەیەنێت وەک ئەوە وایە "تەنها ئافرەتانى سیستان و بەلوچستان کێشەى دوورین و کارى دەستییان هەیە"، تەنها ئەو شارەش نییە ئافرەت بەچاوێکى کەمتر تەماشا دەکرێت، بەڵکو لە هەموو پانتایی کۆمارى ئیسلامی ئەو دیاردەیە هەیە و، تا بەردەوامى ئەو ڕژێمەش درێژەى هەیە. هۆکارەکەش ئەوەیە پێگەى پلەبەندی یەکەمى نییە.

تاران تەنها تاکە سوودێکى لەو پارێزگایە وەرگرتووە بە گووتەى بەرپرسەکەى ناوەندە توێژینەوەکە بریتییە لەوەى " زۆربەى پیاوانى ئەو شارە بەهۆى هەژارییانەوە ڕوویان لە نێو سوپاى پاسداران کردووە". دۆشۆکی گووتیشى "پێش شۆڕش ئافرەتی سیستان و بەلوچستان ڕۆڵێکى گەورەیان لە بوارى کشتوکاڵى و بەخێوکردنى ئاژەڵداری هەیە، بەڵام ئەو زەمەنەى ئافرەت ڕۆڵێکى کارای هەبوو لەبوارى ئابوورى نەماوە، بەتایبەت لە باکوور و باشوورى شارەکە، بەشێکى زۆریشیان شارەکەیان بەجێهێشتووە".

پێش شۆڕش ئافرەتى سیستانی دواى تەواوکردنى قۆناغی نۆى بنەڕەتى، دەیتوانی وەک مامۆستا وانە بڵێتەوە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ئێستا زۆربەى دەرچووانى زانکۆ بێکارن. لەپاڵ ئەوانەش ڕووبەرووى کۆمەڵێک گێچەڵى سێکسی، ئابوورى و سیاسی و یاسایی دەبنەوە، بە جۆرێک ژمارەیەکى زۆریان ناسنامەیان نییە، لەوە ئاڵۆزتریش دایک و باوکیانیش بێناسنامەن.

لە لایەن خۆیەوە ئەنجوومەنى شوراى ئێرانیش ئاشکراى دەکات "ژمارەى ئەو هاووڵاتیانەى بێناسنامەن ژمارەیان لە نێوان ٤٥بۆ ١٠٠هەزار کەس دەبن".

 

کچانى سیستان و بەلوچستان زۆرترین ڕێژەى دەستدرێژی و گێچەڵى سێکسییان ڕووبەڕوو دەبێتەوە

کچانى سیستان و بەلوچستان زۆرترین ڕێژەى دەستدرێژی و گێچەڵى سێکسییان ڕووبەڕوو دەبێتەوە

 

کۆمکارى ئیسلامى زۆرینەى پیاوەکانى ئەو پارێزگایەى بردووەتە نێو هێزە ئەمنییەکانەوە

کۆمکارى ئیسلامى زۆرینەى پیاوەکانى ئەو پارێزگایەى بردووەتە نێو هێزە ئەمنییەکانەوە