Skip to main content

وەزیری ئیتلاعاتی حوسییەکانی یەمەن بەرەو عەرەبستان هەڵات

وەزیری ئیتلاعاتی حوسییەکانی یەمەن بەرەو عەڕەبستان هەڵات
نیشانەکانی پاشەکشێ و دۆڕانی کۆماری ئیسلامی لە گەمە سیاسییەکانی ناوچەکە دەردەکەون
posted onNovember 11, 2018
nocomment

 

 عەبدوالسەلام جابر وزیری ئیتلاعاتی حوسییەکانی یەمەن کە بە یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا دەناسرێت، دوای جیابوونەوە بەرەوە عەرەبستان هەڵات و لەگەڵ ئەوەی خۆی لە ڕێکخڕاوەی حوسییەکان بێبەری کرد، ڕایگەیاند "حوسیەکان خەڵکی سڤیل و منداڵان دەکووژن".

 

هەواڵدەڕی ئاڵمان بڵاوی کردووەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ گەڵاڕێزان، عەبدوالسەلام جابر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ڕیازی پێتەختی وڵاتی عەرەبستان ڕایگەیاندووە "حوسییەکان موسڵمانی ڕاستەقینە نین و بە نێوی دین خەریکی کوشتنی منداڵانن". لەو بارەوە مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا حەوتووی رابڕدوو گووتبوی "ئێران بەرپرسی بەردەوامی شەڕ، قەلاچۆ و کوشتارە لە یەمەن".

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ئەو گرووپە میلیشیاییە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پڕ چەک دەکرێت و بەم شیوە کۆماری ئیسلامی تاوانباری سەرەکی کوشتنی منداڵانی یەمەنییە.

وەزیری ئیتلاعاتی حوسییەکان گووتویەتی "ئەو بە هاوکاری دەوڵەتی یاسایی یەمەن خۆی ڕادەستی عەرەبستان کردووە" و باسیشى لەوە کردووە کە وەزیرێکی دیکەی حوسییەکان حەوتووی ڕابڕدوو بەرەوە مالیزی هەڵاتووە و جێگری وەزیری پەروەردەی ئەو گرووپەش خۆی ڕادەستی عەرەبستان کردووە". ئەمەیش وەک نیشانەیەک دەردەکەوێت کە ئەم گرووپە بەرەو پووکانەوە دەچێت و بەمەیش کۆمارى ئیسلامى دەستێکى دیکەى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کەمتر دەبێتەوە و بە ئەکتیڤبوونى گەڕى دووەمى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر ئێران، ئەو دەستانە بە شێوەیەکى ئۆتۆماتیکى لاواز و وڵاتەکان بەرەو هێورى هەنگاو دەنێن کە ئەمەیش یەکێکە لە ئامانجەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گەمارۆ ئابوورییەکانى سەر کۆمارى ئیسلامى.