Skip to main content

گۆلی ورمێ، ڕەشەبای خوێ و کارەساتی مرۆیی

 ڕەشەبای دوێنێ لە پارێزگاکانی ورمێ و تەورێز و خوێ پژانی ئەو ڕەشەبایە بەسەر خەڵکی ئەو دەڤەرەدا نیشانەی ڕوودانی کارەساتێکی ژینگەیی وێرانکەرتر لە ڕووداوی چێرنۆبیلە.
ڕەشەبای دوێنێ لە پارێزگاکانی ورمێ و تەورێز و خوێ پژانی ئەو ڕەشەبایە بەسەر خەڵکی ئەو دەڤەرەدا نیشانەی ڕوودانی کارەساتێکی ژینگەیی وێرانکەرتر لە ڕووداوی چێرنۆبیلە.
زیاتر لە ٥ میلیۆن کەس لەسەر پانتای ئاوڕێژی گۆلی ورمێ دەژین و ویشک بوونی ئەو گۆلە کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە.
posted onMarch 25, 2018
nocomment

ڕەشەبای دوێنێ لە پارێزگاکانی ورمێ و تەورێز و خوێ پژانی ئەو ڕەشەبایە بەسەر خەڵکی ئەو دەڤەرەدا نیشانەی ڕوودانی کارەساتێکی ژینگەیی وێرانکەرتر لە ڕووداوی چێرنۆبیلە.
 

چوونە سەری ٣٠٠ لە سەدی زەوی چێنراو بە داهاتی کەمتر لە ٣٥ لەسەد لە هەر١٥٠ هەزار هێکتار لە ساڵی ٥٨ دا گەیشتۆتە ٤٥٠ هەزار لە ساڵی ٨٥ دا و لێدانی ٢٤هەزار بیری ئاو و ٤٠بەنداو لە سەر پانتای ئاوڕێژی گولی ورمێ بەشێکن لە هۆیەکانی ئەو کارەساتە.
بەردەوامی ڕەشەبای خوێ لە دەڤەری ورمێ دەبێتە هۆکای لەنێوچوونی سەدان هەزار هێکتارزەوی و زار لە سێ پارێزگای ئەو ناوچەیە و دیمەنی شەقام و پێدەشتەکانی دەوروبەری گۆلی ورمێ وەبیرهێنەرەوەی دیمەنی تاقی کردنەوەی بۆبمی هیدرۆژێنیە لە لایەن ئامریکا کە بە گەورەترین پیس بوونی ژینگە بە درێژایی ژیانی بەشەر دەناسرێتەوە.
گۆلی ورمێ زەرفیەتی ڕوودانی کارەساتێکی گەورەتر لە چێرنۆبیلی هەیە و ڕێژەی کاریگەریە نێگاتیڤەکانی زۆرتر دەبێ لە پیس بوونی هەوای لەندەن لە ١٩٥٢ و ناوچەی ئاراڵی شۆڕەوی جاران.
چێڕنۆبیل هەتا ٣٠ساڵی دیکە قوربانی دەگرێ و تا ٢٠٠٠٠ ساڵی دیکە ناوچەیەکی ئەمن نابێ بۆ ژیان.
بۆ دەرک کردنی قۆڵایی کارەساتی گۆلی ورمێ ئەوەندە بەسە ٦١٠٠ کیلۆمەتریت چوار گۆشە یانی پانتایەکی دە بەرابەی وڵاتی بەحرەین و ٨٠ لە سەدی وڵاتی قەتەر داپۆشراو بە خوێ بێنە پێش چاوان کە هەر سات و کاتێک و بە هەر کزە بایەک دەتوانێ سێبەری مەرگ و وێرانی هاوتەرازی چەندین بۆمبی هیدرۆژێنی هەتا زەنجان و قەزوێن بڵاو کاتەوە.