Skip to main content

پاکستان: ڕۆژی سەربەخۆیی هیندستان ڕۆژێکی ڕەشە

پاکستان: ڕۆژی سەربەخۆیی هیندستان ڕۆژێکی ڕەشە
AvaToday caption
posted onAugust 15, 2019
nocomment

دەوڵەتی پاکستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ گەلاوێژ کە بەرامبەرە لەگەڵ ساڵیادی سەربەخۆیی هیند، ئەو ڕۆژەی بە بە ڕۆژی ڕەش ناوبرد.

دانانی ئەو ناوە لەسەر ڕۆژی سەربەخۆیی هیندستان وەک نیشانەی ناڕەزایەتی بە بڕیاری ئەم دواییەى ئەو دەوڵەتە سەبارەت بە نەهێشتن و پووچەڵکردنەوەى خودموختاریی کشمیرییەکان دێت.  بڕیاری هیندستان بۆ سەرکوتی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی کشمیر لە مانگی ڕابردوودا و هەڵوەشانەوەی دۆخی تایبەتی ئەو هەرێمە، ناڕەزایەتی تووندی پاکستان و پچڕانی پەیوەندیی بازرگانی و هەرەوەها دەرکرانی باڵیۆزی هیندستان لە ئیسلام ئابادى لێکەوتەوە.

دەوڵەتی هیندستان، دە ڕۆژە هەموو کەرەسەکانی پەیوەندی گشتییان بە تایبەت تەلەفۆن و ئەنتەرنێت لە ویلایەتى کشمیر پچڕاندووە و بڕیاری نوێی خۆی سەبارەت بە کشمیر بە پرسێکی ناوخۆیی زانیوە. ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژنامەکانی پاکستان بە نیشانەی ماتەم، لەسەر بەرگی ڕۆژنامەکانیان هێڵێکى ڕەشیان دانا.

 

خان: ئەگەر هیندستان هێرش بکات تا کۆتایی شەڕ دەکەین

پێشتر عومران خان ڕایگەیاندبوو خەڵکی پاکستان ماتەمباری برایانی کشمیری خۆیانن. سەرۆکوەزیرانی پاکستان بە سەفەر بۆ کشمیری ژێر دەسەڵاتی پاکستان جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی لە ناڕازییانی کشمیری دژی دەسەڵاتی هیند دووپات کردەوە.

خان ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ گەلاوێژ هاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی سەربەخۆیی پاکستان ڕایگەیاند "ڕۆژی سەربەخۆیی دەرەتانێکە بۆ ئێمە بۆ شادی، بەڵام ئەوڕۆ ئێمە خەمی برایانی خۆمان لە کشمیر و جامۆیە کە بوونە قوربانی ستەمی هیندستان".

سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە درێژەدا هێزە سەربازییەکانی هیندستانی بەوە تاوانبار کرد کە پیلانی ناسراو بە "کشمیری ئازاد"ی ژێر دەسەڵاتی پاکستانیان لە ژێر دەستدایە و ڕایگەیاند ئێمە پێداگری لەوە دەکەین هیندستان هەر هەڵەیەک بکات ئێمە تا کۆتایی شەڕ دەکەین".