Skip to main content

ئێرانییەکان لە کۆمارى ئیسلامى ڕا دەکەن و ڕوو لە ئەوروپا دەکەن

ئێرانییەکان لە کۆمارى ئیسلامى ڕا دەکەن و ڕوو لە ئەوروپا دەکەن
AvaToday caption
داوای پەنابەری لە ئەوروپا ١٠% زیادی کردووە
posted onAugust 13, 2019
nocomment

بە پێی ئەو ئامارانەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ گەلاوێژ لە لایەن یەکیەتی ئەوروپا بڵاو کراوەتەوە، داوای پەنابەری لە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشوو ١٠% زیادی کردووە.

زانیارییەکانی نووسینگەی پەنابەرانی یەکیەتی ئەوروپا EASO لەو ماوەیەدا باس لەوە دەکات ٣٣٧ هەزار و ٢٠٠ حاڵەتی داواکاری پەنابەری لە ٢٨ وڵاتی یەکیەتی ئەوروپا تۆمار کراوە. بە پێی زانیارییەکان زۆربەی پەناخوازەکان خەڵکی وڵاتانی سوریە، ئەفغانستان و ڤەنزوێلا بوون.

هاووڵاتیانی یەمەن و سوریە کە تووشی شەڕی ناوخۆیی هاتوون بە ڕێژەى ٨٤% زۆرترین ئاماری وەرگرتنی پەناخوازی و هاووڵاتیانی مولداوی و مەقدونیەی باکوور بە ٠.٣ و ١ لەسەد کەمترین ڕێژەی وەرگرتنی مافی پەنابەرییان هەیە. بە پێی ئەو ئامارە ٣٨% هاووڵاتیانی ئێرانی وڵامی "بەڵێ" بۆ قەبووڵکردنی پەنابەری وەردەگرن.

تەنیا لە مانگی جۆزەردان،  ١٦٦٠ کەسی ئێرانی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپایی کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە دۆسیەی ١٦ هەزار و ٢٣٤ کەس ئێستا لە قۆناغی پێڕاگەیشتن و بەدواداچووندایە. ئاژانسی پەنابەرانی یەکیەتی ئەوروپا گووتویەتی ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی لە  وڵاتانی ئەمریکای باشوور وەک ڤەنزوێلا، کۆڵۆمبیا و ئێلسالوادور داوای پەنابەرییان کردووە لە کۆی پەنابەرانی ئەو وڵاتانە لە ساڵی ٢٠١٨ تێپەڕیوە.

ئەگەرچی ئاستی داواکارانی پەنابەری لەمساڵدا بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشوو زیادی کردووە، بەو حاڵەشەوە وڵاتانی ئەوروپایی تەنیا ٤١ هەزار و ٧٠٠ دۆسیەیان چاو لێکردووە کە کەمترین ڕێژەیە لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا. هەروەها ٤٣٩ هەزار دۆسیەی پەنابەری لە ژێر لێکۆڵینەوەدان کە زۆربەیان زیاتر لە ٦ مانگە لەو حاڵەتەدان.