Skip to main content

کۆژران و برینداربوونی چەند ئەندامێکى سوپا لە ماکۆ و مەریوان و ڕوانسەر

کۆژران و برینداربوونی چەند ئەندامێکى سوپا لە ماکۆ و مەریوان و ڕوانسەر
AvaToday caption
posted onAugust 7, 2019
nocomment

سوپای پاسداران جارێکى دیکە و لە نێوخۆى ڕۆژهەڵات دەستى کردووە بە هێرشکردنە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو هێرشانەش لەلایەن ئەو حیزبانەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ گەلاوێژ لە ئاکامی چەند تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان هێزەکان سوپای پاسداران و گریلاکانی پژاک لە ڕوانسەر، ماكۆ و مەریوان چووار ئەندامی سوپا کوژران و چەند کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

 لە بەرزاییەکانی چیای شاهۆ بە ڕووی ڕوانسەردا، لە نێوان گریلاکانى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) و هێزەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران شەڕ ڕووی دا و بە پێی زانیارییەکان پاسدارێکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا و یەکێکی تریشیان بریندار بوو. لەو شەڕەدا سوپای پاسداران باڵەفڕی بەکار هێنا.

لە لایەکی دیکە و هاوکات لەگەڵ شەڕەکەی چیای شاهۆ، لە نێوان شارەکانی نەوسود و پاوە و لە نیزیک بنکەی سەربازی "ملەندوو" تێکهەڵچوونێکی دیکە دروست بوو.

هەر شەوی ڕابردووش، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە مەریوان ڕووى داوە. کۆمارى ئیسلامى ڕایگەیاندووە لە شەڕەکەدا ٤ گەریلا بریندار و فەرماندەکەشیان شەهید بووە و تەرمەکەى کەوتووەتە دەستى سوپاى پاسداران، بەڵام ئەمە تا ئێستا لە لایەن ئەم حیزبە کوردییەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، شەوی ڕابردوو بە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوان سوپا و پژاک لە شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ئەندامی سوپای تیرۆریستی پاسداران کوژران.