Skip to main content

ترامپ بۆ ئێران زۆر زۆر وریا بن

ترامپ بۆ ئێران زۆر زۆر وریا بن
AvaToday caption
posted onJuly 6, 2019
nocomment

 

سەرکۆماری ئەمریکا شەوی هەینی ١٤ى پووشپەڕ (٥ى جولاى) لە کۆشکی سپی جارێکی دیکە هۆشداری بە ئێراندا و گووتی وریای ئەو کارانە بن کە دەیانکەن. لە وەڵامی پرسیاری سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر تاران گووتی: دەبینین سەبارەت بە ئێران چ ڕوودەدات، پێویستە ئەوان زۆر زۆر وریا بن.

 

ئەو هەڵوێستە نوێیەی ترامپ لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش و سێی ژوئیە سەرکۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا ڕووبە ئێران گووتبوی: تاران دەبێ ئاگاداری هەڕەشەکانی بێت، ئەگەری هەیە ئەو هەڕشانە داوێنی خۆی بگرێتەوە و خەساری پێبگەیەنێت. ئەو قسانەی ترامپ وەڵامێکە بۆ قسەکانی ڕووحانی کە حەوتووی پێشوو ڕایگەیاندبوو کۆماری ئیسلامی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات.

سەرکۆماری ئێران بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ پووشپەڕ لە دانیشتنی وەفدی دەوڵەتدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەگەر هەنگاوی بەکردەوە لە لایەن وڵاتانی ئەندام لە بەرجام هەڵنەهێنرێتەوە، ئێران لە ١٦ پووشپەڕەوە هەنگاوەکانی دواتری خۆی هەڵدەهێنێت و گووتی لە١٦ پووشپەڕ بەولاوە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم ٣.٦٧ لەسەد نامێنێ و پابەندی ئەو خاڵە نامێنێت و بە هەر ئاستێکی پێویست بێت و خوازیاری بن ئەو کارە دەکەن. ڕووحانی ڕووبە ئەمریکا گووتی: لەو ناوچەیە ساڵێکە کایە کردن بە ئاگر دەستی پێکردووە، ئێوە دەزانن کایە بە ئاگر مەترسیدارە بۆ هەڵتان دەکرد؟ کووژانەوەی بە دەستی خۆتانە.

ئەو قسانەی ڕووحانی کاردانەوەیەک بوو بە قسەکانی چەند ڕۆژ پێشتری دۆنالد ترامپ کە بە کاردانەوە بە زیادکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێران، داوای لەو وڵاتە کردبوو کایە بە ئاگر نەکەن.

ترامپ و ئێرانننن