Skip to main content

بەحرەین لە ئیسرائیل لێک نزیک دەبنەوە

بەحرەین لە ئیسرائیل لێک نزیک دەبنەوە
AvaToday caption
بەحرەین تا ئێستا ئیسرائیلی بە فەرمی نەناسیوە
posted onJune 27, 2019
nocomment

 

خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحەرەین لە دیمانەیەکدا کە بە "دەگمەن" ناسراوە، بە میدیاکانی ئیسرائیلی گووت: پەیامی سەرەکی بۆ ئیسرئیل، پێویستی گفتوگۆیە و پێداگری لەوە کردەوە ئیسرائیل بەشێکە لە میراتی ناوچەکە.

 

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ مانگی پووشپەڕ، شێخ خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین بە کاناڵی ١٣ کە کاناڵێکی ئەهلی ئیسرائیلییە گووت: نەتەوەی یەهود لە نێو ئێمەدا جێگەی خۆی هەیە. بەحرەین کە هیچ پێوەندییەکی سیاسی لەگەڵ ئیسرائیل نییە. لە دوو ڕۆژی رابردوودا خانەخوێی کۆنفرانسی" ئاشتی و پەرەدان بە ناوچە" بە دەستپێشخەری ئەمریکا بوو و ئامانج لە کۆنفرانسەکە باس کردنی گەڵاڵەیەکی ئابووری بۆ ئاشتی فەلەستین و ئیسرائیل بوو.

بەحرەین و ئیسرائیل

 نوێنەرانی فەلەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل بەشداری ئەو کۆنفرانسە نەبوون بەڵام بۆ یەکەمین جار بەحرەین ئیزنی بە هەواڵنێرانی ئیسرائیلیدا بۆ ڕاگوێزتنی زانیاری و بڵاو کردنەوەی هەواڵ بەرەو کۆنفرانسی مەنامە بچن. هەر بەو بۆنەیە وەزیری دەرەوەی بەحرەین چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند میدیایەکی ئیسرائیلی کرد.ناوبراو بە هەواڵنێری کاناڵی ١٣ی گووت: ئەوە یەکەمین جارە لەگەڵ میدیایەکی ئیسرائیلی قسە دەکات و هیوادارم لەو ڕێگەوە بتوانم پەیامی خۆم بگەیەنم.

خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە پەیامی سەرەکی خۆی بۆ ئیسرائیلییەکان بەو شێوە کورتکردەوە: لێگەڕێن با لەگەڵ یەکتر قسە بکەین. لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە بۆ فەلەستینییەکان بۆ کۆنفرانسی مەنامە نەهاتوون گووتی: لە دەست دانی دەرەتانی ئاشتی هەموو کات هەڵەیە. لەبەرامبەر ئێران، وەزیری دەرەوەی بەحرەین گووتی: کۆماری ئیسلامی مەترسی سەرەکی لەسەر سەقامگیری و ئەمنیەتی ناوچەکەیە.