Skip to main content

هۆکاری پەنابردنی وڵاتان بۆ جەنگی بەوەکالەت؟

هۆکاری پەنابردنی وڵاتان بۆ جەنگی بەوەکالەت؟
لە پاش شەڕى جیهانى دووەمەوە، شەڕى بەوەکالەت برەوى زۆرترى پەیدا کردووە
وتارێکى ناشیۆناڵ ئینترێست لەسەر شەڕ لە ناوچەکەدا
posted onAugust 27, 2018
nocomment

 

لە وتارێکیدا لەگۆڤاری (ناشیوناڵ ئینتریست)ـى ئەمریکى لەبارەى هۆکاری پەنابردنى وڵاتان بۆ جەنگى بەوەکالەت، دانیاڵ بایمان، مامۆستاى توێژەر لەناوەندی برۆکینگز بۆ سیاسەتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەکات کە "زۆر کات لە شادەماری هەستیاریی سیاسی لە نێوان کەمترین تێچوون و بەرزترینی تێچوون جەنگى بەوەکالەت ئەنجام دەدرێت".. "بەڵام لە ڕاستیدا پرۆسەیەکی پێچەوانەى جەنگە".

 

ئەو توێژەرە نموونەیەکى جەنگی سووریا دەهێنێتەوە بەوەى "پڕ ململانێترین جەنگی خوێناوییە و، ئەگەریش ئۆباڵى بخرێتە سەر لایەنێک پێویستە دراوسێیەکانى سووریاو هێزە گەورەکان بێت". گووتیشى " تا ئێستا فەرەنسا، ئێران، ئیسرائیل، ئوردن، ڕووسیا، سعودیە، تورکیا، ئیمارات، و بەریتانیا و لەپاڵ ئەوانیش ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان لەو وڵاتە وەرداوەرورلیستەکەش درێژتر دەبێتەوە، کە دەیان ئەندامی هاوپەیمانى دیکە پاڵپشتی هەوڵەکانى واشنتۆن دەکەن و ڕۆڵی بچووکتر لە دیمەشق دەگێرن".

بایمان لە وتارەکەی ئەوەشى نووسیوە "ئەو وڵاتانە دوژمنەکانى خۆیان لەسووریا بۆمباران کردووە و، چەک و پارە و ڕاهێنانیانیش پێشکەش بەحکومەت و گرووپە شۆڕشگێرەکان کردووە و هەندێکیانیش پەناگەى ئارامیان بۆ جەنگاوەران دابین کردووە، لە هەمان کاتیشدا فشارەکانى خۆى لەکۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان وەک نەتەوە یەکگرتووەکان بەکارهێناوە و دەسەڵاتەکانیشى بەگەڕ خستووە بۆ هاریکار کردنى گرووپە ناوخۆییەکان وەک وەکیلەکانى و بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندییەکانى خۆیان".

هیماشی بەوە کردووە "تاقیکردنەوەکەى سووریا پرسێکى جیاواز نییە، بەڵکو زۆربەى جەنگە گەورەکانى ئەمرۆ، جەنگێکى بەوەکالەتە، لەئۆکرانیا بۆ نمونە ڕووسیا، پاڵپشتى گرووپە یاخیبووەکان دەکات کەبەشێوەیەکى فەرمیی هەردوو کۆماری دۆنیتسک و لۆهانسیکى میللی خۆیان داوەتە پاڵ مۆسکۆ، لە لیبیاش ڕووسیا و سعودیەو ئیمارات پاڵپشتى خەلیفە حەفتەر، سەرکردەى میلیشیاکانى ئەو وڵاتە دەکەن، بەڵام ئەمریکا بە شێوەیەکى فەرمیی دان بەحکومەتى ڕکابەرى تەرابلوس دەنێت، بەڵام بەشێوەیەکى کارایی و ڕۆژانە کار لەگەڵ میلیشیاکانى دژ بەداعش دەکات".

جەنگى وەکالەتیش کاتێک سەرهەڵدەکات، هێزە گەورەکان هانی لایەنێک یان ڕۆڵێکى سەرەکیی لە پاڵپشتیکردن و ئاراستەکردنى شەڕ لە وڵاتێکى دیکە بکەن، بە جۆرێک تەنها پشکێکى کەمی لەو شەڕە بەر بکەوێت.

 

بەرەیەکی دژ بەیەک

لە یەمەن سعودیە و ئیمارات پاڵپشتى کۆمە ڵێک گرووپ و هێزە دژ بەیەک و یەکەى سەربازی سەر بەرژێمى پێشوو و جوداخوازانى باشوور و گرووپە هۆزەکانى دژ بەحوسییەکان دەکەن، کەلەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێت.

لە ئەفغانستانیش هەمیشە پاڵپشتى تاڵیبانی کردووە، هەروەها ئێران و ڕووسیاش جاربەجار هاریکارییان بەو هێزە داوە، بەڵام لە نێو کیشوەرى ئەفریقا جەنگی کۆنگۆ بە خوێناوترین جەنگ لە دواى جەنگی جیهانى دووهەم دادەنرێت، کە نۆ وڵات و 25 گرووپی یاخیبوون تێوەگڵاون.

نووسەرى گۆڤارەکەى (ناشیوناڵ ئینتریست) دەشڵێت "تێگەیشتن لە بڵاوبوونەوەى جەنگ بەوەکالەت ئەستەم نییە، چونکە تێوەگڵانە بە نرخێکى زۆر بێ بەهاو، لە ئەستۆگرتنى بەشێکى بچووکى خەرجی بڵاوکردنەوەى هێزى هەر وڵاتێکى  بەشەڕهاتوو، هەروەها تێچووەکانى جەنگ بەوەکالەت هەروەها داتاشراوێکى پرۆسەیەکى سیاسییە، تا ئێستاش ڕێژەیەکى کەمیی ئەمەریکییەکان زانیارییان هەیە بەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لیبیا بۆردومان دەکات، لەپاڵ ئەوانیش هاریکاری گرووپێکى دیاریکراوی میلیشیاکانى ئەو وڵاتەش دەکات".

بایمان جەخت لەوەش دەکاتەوە "بەکارهێنانى جەنگ بەوەکالەت کەرستەیەکى تایبەتى سیاسەتى دەرەوەیەو، پێ دەچێت لەگەڵ هەردوو بۆچوونى باراک ئۆباما، سەرۆکى پێشوو و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئێستای ئەمریکایە دەگونجێت، سەرەڕاى ناکۆکییەکانیان بەڵام کۆکن لەسەر بڵاوەنەکردنەوەی هێزی وڵاتەکانیان، بەڵام هاوبەشن لەبەڵێنەکانیان لەبەرەنگاربوونەوەى تیرۆر".

 

ئاراستە کردنى شەڕ

سەرەڕاى کۆمەڵێک تایبەتمەندی بریکارە وڵاتە زڵهێزو ئاراستەکراوەکانى جەنگەکە، بەڵام  زۆر کات بێئومێدی دەبەخشنە وڵاتە کۆمەکەکانیان، لەبرى ئەوەى ئەو گرووپانە لەسەر ئاستى ناوخۆ پتەوترو گوێڕایەڵ بن، بەڵام ڕێگاى تایبەتی خۆیان و بەدواى بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان دەگرن. کەچی بەردەوامیش چاویان لە پارە و پاڵپشتى وڵاتە دەرەکییەکانە، بەبێ ئەوەى ئەو خزمەتگوزارییەى لێیان چاوەڕوان دەکرێت پێشکەش بکەن.

هەندێک لەو گرووپانەش لەخوێن ڕشتن و کوشتاردا وێنەى نمونەیی تۆمار دەکەن و هەموو سنوورەکانیش دەبەزێنن، کە تەنها ئامانجیان گەیشتنە بەو خاڵەى ئەوانە مەبەستیانە. بایمان پێی وایە "جەنگ بەوەکالەت کۆتایی نایەت، پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکان، چاوی بەکراوەیی بهێڵێتەوە، لە بەکارهێنانى یاریزانە لۆکاڵییەکان یاخود بەرپاکردنى جەنگ دژیان، لەبەر ئەوەى ئەو بریکارانە زۆر پەربڵاوەترن لەوەى هەستى پێکردن".

سووریشە لەوەى ئەوان هەندێک کات تێچوویەکى زیاتر لەوەى بیرى لێدەکرێتەوە خەرج دەکەن. ئەو جۆرە جەنگەش  وەک دێوەزمەیەک وەسف دەکات، کە هەندێکجار هاوسەنگی لە نێوان وڵاتانى پاڵپشتیکراو و بریکارەکانى گۆڕانکارییان بەسەر دێت. بە تایبەت گەر هاتوو ئەو گرووپە لۆکاڵییانە هەست بەوە بکەن کە وڵاتە زلهێزەکانى لەبری ئەوان ئەسپیێکى دیکە بەکار بهێنێت، وەک ئەوەى ئێستا لە لوبنان ڕوودەدات و ساڵانێکى زۆریشە عێراق لەنێوان ئێران و سعودیە و چەندین وڵاتی دیکەش بە خۆیانەوە دەیبینین.