Skip to main content

چینییەکان ئاوەکانى ئێرانیان تاڵان کرد

چینییەکان ئاوەکانى ئێرانیان تاڵان کرد
ئاوەکان لە پێناو دوژمنایەتى ئەمریکا و ئیسرائیل و عەرەبستان دەبەخشرێن بە چین و ڕوسیا
سامانى ئاوى دەریاکانى ئێران بە تاڵان دەبرێ
posted onAugust 19, 2018
nocomment


هەرچەندە سەرۆکى ناوەندى شیلاتى ئێران بوونى ڕاوچییە چینییەکانى لە نێو ئاوە قووڵەکانى ئێران بەدرۆ خستەوە، کەچى ناوەندى بەندەر و دەریانەوەردى کۆمارى ئیسلامى ددانى ناوە بەوەدا کە پاپۆڕە ڕاوچییەکانى وڵاتى چین لە نێو ئاوەکانى خەلیجى فارس ئامادەییان هەیە.

 

سەرۆکى ناوەندى شیلات لە دانیشتنێکى خەبەریدا گوتى "ئامادەیی ڕاوچییە چینییەکان لە نێو ئاوەکانى ئێران، بانگەشەى دوژمنانە" و ئامادەیی ڕاوچییە چینییەکانى لە خەلیجى فارس بەدرۆ خستەوە، کەچى سەرۆکى تاوەندى بەندەر و دەریانەوەردى کۆمارى ئیسلامى باسى لە ئامادەیی ڕاوچییە چینییەکان کردووە و گوتوویەتى "ئامادەیی پاپۆڕى ڕاوچییەکانى چینییەکان لە ئاوەکانى ئێران بە واژووى ڕێککەوتننامەیەکى درێژماوەی ناوەندى شیلاتە لەگەڵ ڕاوچییە چینییەکان لەو ئاوانەى کە قووڵییان ٢٠٠ مەترە، بەڵام ئەوەشى گوتووە کە "دۆخەکە تەواو لە بەرژەوەندى ئەوان نییە".

 

ناوەندى بەندەر و دەریانەوەردى کۆمارى ئیسلامى کە بەشێکى لەسەر وەڵامى دەنگۆکانى بەخشینى دەریاى خەزەر و بوونى ڕاوچیى گەورەى چینى و بەتاڵانبردنى سامانى ئاوى ئێران بوو، باسى لەوە کردووە کە "پاپۆڕە گەورە چینییەکانى ڕاوکردنى ماسى کە لە ئاوەکانى ئێران خەریکى ڕاوکردنن، یا هى ئێرانن یا لە لایەن کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە بەکرێ دراون"، ئەم ناوەندە گوتووشیەتى کە بەدەر لەو بابەتانە هیچ ڕاوچییەکى دیکە مافى ڕاوکردنى لە نێو ئاوەکانى ئێراندا نییە!

یەعقوب دۆحى بەڕێوەبەرى گشتى یەکێتى سەراسەرى هاوکارییەکانى ڕاوکردنى ئێران باسى بابەتێکى دیکەى لەسەر ڕاوچییە چیینییەکان کردووە و لەم بارەوە بە ئیقتساد ئۆنلاینى گوتووە "ڕاوچییە چینییەکان لە نێو ئاوەکانى ئێراندا هەن بەڵام ئێرانییەکان خاوەنیانن". دۆجى باسى لەوە کردووە کە ئەم ڕاوچییانە تەکنەلۆژیاى بەرزیان هەیە کە ڕۆژانە لە ئاوە ٢٠٠ مەترییەکاندا خەریکى ڕاوکردنن.

 

هەرچەندە کۆمارى ئیسلامى بۆ بەربەرەکانى سعودیە و ئەمریکا و نەیارەکانى لە ناوچەکەدا زۆرێک لە خاک و ئاوەکانى ئێرانى بە وڵاتانى بە گوتەى خۆى هاوپەیمان! دۆڕاندووە، بەڵام قسە لەسەر ئەوەش دەکرێت کە سامانى گەورەى ئاوى ئێران لە لایەن چینییەکانەوە بە تاڵان دەبرێت بە شێوەیەک کە ڕۆژانە دەیان تەن ماسى دەریاکانى ئێران دەبرێتە دەرەوەى وڵات، بێ ئەوەى سامانەکەى بۆ خەڵکى ئێران بێت.