Skip to main content

کلیساى ئینجیلی کریستیانەکانی تەورێز داخرا

لیسای ئنجیلی کریستیانەکانی تەورێز داخرا
AvaToday caption
posted onMay 25, 2019
nocomment


پاش هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر کلیسای ئینجیلی کریستیانەکان، کە چەند کەس لە ئەندامانی ناوەندی بەڕێوەبەری فەرمانی ئیمامی تەورێزیش هاوڕێیەتیان دەکرد، کلیساکە داخرا و خاچێک کە لەسەر گومەزەی ئەم شوێنە ئایینیە هەڵواسرابوو، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە کێشرایە خوارەوە.

ئەم کلیسایە پێشینەیێکی ۱۰۰ ساڵەی هەیە و لە ئاسەواری نەتەوەیی ئێران بە هەژماردێت. سام براون سەفیری ئەمریکا لە کاروباری ئازادی ئایینی لە ئێراندا دوێنێ لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمریکا گوتی: ڕژێمی ئێران لە ئازار و ئەشکەنجەدانی کەمینەئایینیەکان خراپترین کارنامەی لە نێو پێڕستی ئەووڵاتانەی هەیە کە خەریکی ئازار و ئەشکەنجەی کەمینەئایینیەکانن. ئەم ڕژێمە بە دیکتاتۆرییەتیەکی شیعەوە کە دایمەزراندووە، هەر بیر و بڕوایێکی پێناخۆش بێت ئازار ئەدا و هەوڵی سڕینەوەیان ئەدا.

سام براون لە کۆتایی قسەکەیدا گوتبووی: پرسیارم لە کۆماری ئیسلامی ئەوەیە بۆچی لە ئازادی ئایینی و مەزهەبی لە ئێراندا ترسی هەیە؟