Skip to main content

ئەردۆغان ئیستانبوڵ و ئانکارای دۆڕاند

ئەردۆغان ئیستانبوڵ و ئانکارای دۆڕاند
AvaToday caption
posted onApril 1, 2019
nocomment

 

دوای سەرکەوتنی بەر‌هەڵستی پالێوراوانی ئەردۆغان لە ئانکارا، ئەزمیر و چەند شاری دیکە لە کۆتاییدا پاڵێواراوی جەهەپە لە ئیستانبوڵ دەنگی زۆرینەی هێناوە.

 

پێشتر پارتی کۆماریخوازی گەلی کە سەرەکیترین حیزبی بەر‌هەڵستی حیزبی دەسەڵاتدارە، گووتبووی ئەکرەم ئیمام ئوغڵو نوێنەری ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ خاکەلێوە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە.

 

ئاسەوارە ئابوورییەکانی شکستی ئەردۆغان و ئاکەپە

دوای شکستی حیزبی دەسەڵاتدارانی تورکیە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و چەندین شاری گرینگی دیکە بەهای لیرە دابەزی. بەرەبەیانی ڕۆژی دوشەممە بایەخی لیری تورکیە بە سێ دەیەم کەم بوونەوە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا گەیشتە ٠.١٨ دۆلار. لیرەی تورکیە لە کاتی قەیرانی دراوی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٠ لەسەد بایەخی خۆی لە دەست دابوو و بە گووتەی کاڕناسان دابەزینی بایەخی دراو یەکێک لە هۆکارەکانی کەم بوونەوەی لاینگرانی ئاکەپە بوو.

 

ئەردۆغان: دەبێ قەرەبووی ئەو شکەستە بکەینەوە

ئەردۆغان بە قەبووڵ کردنی ناڕاستەوخۆی شکستی هەڵبژرادن گووتی ئەگەر کێماسییەک هەبووە ئەرکی ئێمەیە و دەبێ قەرەبووی بکەینەوە. بە پێی ڕاپۆڕتی ئانادۆڵۆی تورکیە، ئەردۆغان ڕۆژی دوشەممە لە کاتی لێدوان لە بارەگای ئاکەپە لە ئانکارا وێڕای هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان گووتی: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەو واتایە دێت کە ٥٦ لەسەدی شارەوانییەکان لە لایەن حیزبی داد و گەشەپێدان بەڕێوە دەچن.

سەرکۆماری تورکیە ڕۆژی دووشەمە داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد دوای هەڵبژاردنەکان لەبیری بوژانەوەی ئابووری تورکیە دابن.