Skip to main content

چالاکانی مافی ژنان داوای ئازادکردنی نەسرین ستودە دەکەن

چالاکانی مافی ژنان داوای ئازادکردنی نەسرین ستودە دەکەن
AvaToday caption
posted onApril 1, 2019
nocomment


 

زیاتر لە دوو هەزار کەس لە چالاکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای ئازادکردنی نەسرین ستودە پارێزەری مافەکانی  ژنان دەکەن. لەو ڕاگەیێندراوەدا چالاکانی مافی مرۆڤی ئێرانی و غەیرە ئێرانی داوای ئازادکرانی نەسرین ستودە دەکەن.

 

نەسرین ستودە شەممە دەی خاکەلێوە لە نامەیەکدا ئاشکرای کردووە بە پێی حەوت تاوان کە خراوەتە پاڵی بە ٣٣ ساڵ زیندان سزا دراوە کە ١٢ ساڵی بە تاوانی هاندانی گەندەڵى و سۆزانیگەرییە و هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بە ئەستۆوەگرتنی دۆسیەی کچانی شەقامی ئینقلاب.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە سزای ٥ ساڵ زیندانی خۆی کە ساڵی ٩٥ بە تاوانی کۆبوونەوە دژی ئەمنیەتی ئێران و هێنانەوەی بەڵگەی مانگرتن لە بەردەم ناوەندى پارێزەرانی دادگا، نووسیویەتی "بە گشتی بە ٣٨ ساڵ و نیو بەندرکردن سزا دراوم".