Skip to main content

نیوەی فەڕانسییەکان خوازیاری دەسەڵاتی نیزامین

نیوەی فەڕانسییەکان خوازیاری دەسەڵاتی نیزامین
AvaToday caption
posted onMarch 28, 2019
nocomment

 

بە پێی هەڵسەنگاندنێکی نوێ لە فەڕانسە، نیوەی خەڵکی ئەو وڵاتە گوتویانە لە ئەگەری ڕوودانی هێرشی نیزامی بۆ سەر فەڕانسە پێیان باشە کەسێکی نیزامی لە فەڕانسە ببێتە سەرکۆمار.

 

ئەو بۆچوونە لە لایەن ڕاستەکانی فەڕانسە پێشوازی لێکراوە و بە پێی ئامارێک ٥٨ لەسەدی لاینگرانی حیزبی ڕاستی کۆماریخواز و ٧١ لەسەدی لاینگرانی ڕاستی تووندئاژۆ بە ڕێبەری ماریەن لۆپێن گوتویانە لە ئەگەری ڕوودانی کردەوەی تیرۆریستی پشتیوانی لەوەها بڕیاڕیک دەکەین.

ئەوە لە کاتێکدایە لاینگرانی ڕەوتی چەپ بەشی زۆریان دژی قوربانیکردنی ئازادی بۆ ئەمنیەت بوون و هەروەها ٦٧ لەسەدی لاینگرانی حیزبی چەپی فەڕانسە بە ڕێبەری ژان لۆک ملانشون دژی کەمکردنەوەی ئازادییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنیەت بوون. بە گشتی ٥٥ لەسەدی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە بەو هەڵسەنگاندنە گوتویانە هاوڕایی ڕێوشوێنی تایبەتی و هەروەها کەمکردنەوەی ئازادییەکانن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی ئەمنیەتی وڵاتەکەیان.

زۆرترینی ئەو کەسانەی وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە واتە ٥٤ لەسەد گوتویانە زۆرترین باوەڕیان بە ئەرتەشە، ٢٠ لەسەد بە پۆلیس، ٩ لە سەد سیستەمی دادوەری و تەنیا ٧ لەسەد ناوی دەوڵەتیان هێناوە. لە هەر دەکەس کە وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە ٦ کەس گوتویەتی فەڕانسە لە ئێستادا خەریکی شەڕ دژی تیرۆرە. شایانی باسە ئەو ڕاپرسییە بە ١٠٠٢ نمونەی سەرووی ١٨ ساڵ و بە شیوەی ئەنتەرنێتی لە ڕۆژەکانی ١٣ و ١٤ مانگی ڕەشەمە بەڕێوە چووە.

فەڕەنسییەکان