Skip to main content

کێشەی کۆریاى باکوور و هەنگاوەکانی ترامپ بۆ چارەسەر

کێشەی کۆریاى باکوور و هەنگاوەکانی ترامپ بۆ چارەسەر
کاتى واژووکردنى هەردوو سەرۆک لەسەر سەنەدە چوار خاڵییەکە
ترامپ و رێبەڕی کوریای باکوور دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان واژۆ کرد کە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی تێدا باس کراوە.
posted onJune 12, 2018
nocomment

 

تڕامپ ئەوڕۆ لە چاوپێکەوتنیکی کورت لەگەڵ رۆژنامەوانان باسی لە لە وتووێژ لەگەڵ ڕێبەری کورەی باکوور کرد و ئاماژەی بەوەدا کە سەنەدێکی هاوکارییان پێکەوە واژۆ کردووە. هەواڵدەری فەڕەنسا و ئاسۆشێتدپرێس ئەوەیان پشت ڕاست کردۆتەوە کە سەرۆکی کۆریای باکوور جەختی لە داماڵینی واڵاتەکەی لە چەکە ئەتۆمییەکان کردووەتەوە و لە بەرامبەردا ئەمریکاش دڵنیای کردووەتەوە لە پاراستنی ئەمنیەتی ئەو وڵاتە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاتی واژۆکردنی ئەو سەنەدەدا گوتبووی کە چەکداماڵینی ئەتۆمی کۆریای باکوور زوو دەست پێ دەکات. ئەمریکا خوازیاری چەکداماڵینی کۆریای باکوورە و چەندین جار گوتویەتی تا لە ڕاستی بەڵێنەکانی ئەو وڵاتە دڵنیا نەبێت ئابڵۆقە قورسەکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵناگڕێت.

 

چوار خال لەو سەنەدەی کە واژۆ کراون بریتین لە:

١. ئەمریکا و کۆریای باکوور بەڵێنیان داوە کە پەیوەندییەکانیان سەرلەنوێ داڕیژنەوە و بنەمای ئەو پەیوەندییانەش لەسەر بنەماى ویستی خەڵکی ئەو دوو وڵاتە بێت کە ئەویش ئاشتی و خۆشگوزەرانییە.

٢. ئەمریکا و کوریای باکوور بە هاوبەشی هەوڵ دەدەن ئاشتیەکی دوورمەودا لە دوو کۆریا بەرپا بێت.

٣. بە پێی بنەمای ڕێککەوتنی ٢٩ی بانەمەڕ کە کۆریای باکوور بەشێک لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی خۆی خاپوور کرد، کۆریی باکوور دەبێ درێژە بدات بە لەنێوبردنی چەکە ئەتۆمییەکانی خۆی.

٤. ئەمریکا و کۆریای باکوور بەڵێن دەدەن تەرمی سەربازە کوژراو و بێ سەروشوێنەکانى شەڕى نێ,انیان بدۆزنەوە و بیدەنەوە بە یەکتری.