کیومەرس حەسەنبەیگی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام
ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٥، کیومەرس حەسەنبەیگی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری و بە توندوتیژی دەستبەسەر کراوە، بەجۆرێک کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تووشی برینداری و زیانی جەستەیی بووە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی ئەم هاووڵاتییەدا، تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.