ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی خەرمانانی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “پیروەلی باغی” و سێ هاووڵاتی بریتی لە دوو برا بەناوەکانی ڕەشید نەسروڵڵاهی، عەلی ڕەشیدی و ئەبووبەکر ڕەشیدی بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووە.
ئەو هێزانە هاوکات لە گوندی “سریلاوە”هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوی ئیبراهیم خودکامە دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ماڵی ئەو هاووڵاتییانەیان پشکنیوە و عەلی و ئەبووبەکر ڕەشیدی پاش ۲۴ کاتژمێر بەدانانی بارمتە ئازاد کراون.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕەشید نەسروڵڵاهی و ئیبراهیم خۆدکامە لەبەر دەستدا نییە.