Skip to main content

شەش منداڵی کورد لە کامیاران لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران

posted onSeptember 14, 2025
nocomment

شەش منداڵی کورد لە کامیاران لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران؛ نیگەرانییەکان سەبارەت بە بارودۆخی یەکێک لە دەستبەسەركراوەكان کە نەخۆشیی شەکرەی هەیە

میدیاکانی مافی مرۆڤ بڵاویان كردووەتەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بەكرێگیراوانی ئیتلاعات شەش منداڵی کوردیان لە شاری کامیاران دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ئەو سەرچاوانە، بەكرێگیراوانی تیرۆریستی ئیتلاعات بە بێ پێشكەشكردنی فەرمانی دادگا و بە دروستکردنی کەشوهەوای تۆقاندن، پێنج منداڵیان بە ناوەکانی پەیام حسێنی، هەوراز زەمانی، بێهرووز ڕەشیدی، ئیحسان سەبووری و كاوان سەبووری دەستبەسەر کردووە. 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆكاری دەستبەسەر كران، تۆمەتەكانیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرەبەیانی ١٧ی خەرمانان، بەكرێگیراوە خیانەتکارەکانی خامنەیی چوونەتە نێو ماڵی سۆران موزەفەری، قوتابییەكی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرە و دەستبەسەریان کردووە. نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی جەستەیی ناوبراو، بەتایبەتی بەهۆی پێویستیی ڕۆژانەی بە دەرزیی ئەنسۆلین زیادی كردووە.