
لە درێژەی هێرشە ئامانجدارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و هەواڵگریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ کەشتیی “زاگرۆس” کە وەک یەکێک لە کەشتییە سیخوڕییەکانی سەر بە دامەزراوە ئەمنیەتی و دەریاییەکانی سپای پاسداران چالاکیی دەکرد، کرایە ئامانج و نوقم بوو.
ئەو کەشتییە لەژێر پەردەی ئەرکە مەدەنییەکان سەرقاڵی چاودێری و گوێگرتن لە پەیوەندییە دەریاییەکان بوو لە کەنداوی فارس و دەریای عومان و وەک یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی سیخوڕیی کۆماری ئیسلامی لە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانی ناوچەکەدا ناسراو بوو.
ئەو زیانانەی بەرکەوتوون قورسن و قەرەبوو ناکرێنەوە.
ئەم هێرشە بە یەکێک لە گورزە سەرەکییەکان لە تۆڕی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران دادەنرێت و جارێکی دیکە نیشانی دا کە دیکتاتۆرێکی دۆڕاوی وەک خامنەیی باجی شێتی نیزامیگەری لە گیرفانی خەڵکی ئێرانەوە دەدات.