Skip to main content

یسرائیل کاتز: زریانێک بۆ تاران بەڕێوەیە

ئیسرائیل
posted onJune 18, 2025
nocomment

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەڕەشەی توند دەکات و نووسیویەتی؛ "زریانێک بۆ تاران بەڕێوەیە و شوێن و دامەزراوە باڵاکانی دەسەڵات بۆمباران دەکرێن."

هەروەها "هەڕەشەی فراوان کردنی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای وڵاتەکەی دەکات و باس لە گۆڕینی دەسەڵات دەکات."

هاوکات بە پێی ڕاپۆرتی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، هێرشەکان بۆ کردنە ئامانجی دامەزراوە سەرەکییەکانی حکوومەتی، سەربازی و ئەتۆمیی ئێران بەردەوامن.