Skip to main content

ئەمەریکا لە تەنەف دەمێنێتەوە

ئەمەریکا لە تەنەف دەمێنێتەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 28, 2019
nocomment

 

سەرەڕاى بڕیارە لەناکاوەکەى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەکشانەوەى هێزە سەربازییەکانى لەنێو خاکی سووریا، بەڵام گۆڤارێکى ئەمریکى بڵاویکردۆتەوە "حکومەتى ئەو وڵاتە ئێستا تاوتوێی هێشتنەوەى بەشێک لە هێزەکانى لەخاکى ئەو وڵاتە دەکات".

 

گۆڤاری (فۆریس پۆلیسی)ـى ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە "واشنتۆن بەنیازە بەشێک لەهێزەکانى لە سەربازگەى تەنەف لەباشوورى ڕۆژهەڵاتى سووریا بهێڵێتەوە، بۆ ئەوەى لەو ناوچەیە بەرەنگاری چالاکییەکانى ئێران ببێتەوە".

لارا سیلیجیمان، نووسەرى ڕاپۆرتەکە باسى لەوەشکردووە " ئەو سەربازگەیە نزیکە لە سنوورى ڕۆژهەڵاتى سووریا لەگەڵ ئەردەن، هاوەکات دەکەوێتە سەر هێڵى دابینکارییەکانى کۆمارى ئیسلامی کە لەرێگەى عێراقەوە بەرەو سووریای دەبات". هاوکات ئەو سەربازگەیەش بناغەیەکى بەهێزە بۆ بەرەنگاربوونەوەى پاوانخوازییەکانى دەسەڵاتدارانى تاران لەناوچەکە.

بەپێی زانیارییەکانى گۆڤارەکەش " یەکێک لەفەرماندە پێشووە سەربازییەکانی ئەمریکا، باسى لەوە کردووە سەربازگەى تەنەف، سەرچاوەیەکى گرنگە بۆ هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ڕێگرى لەئێران هێڵێکى پەیوەندی زەمینى لەنێوان خۆى و باشوورى لوبنان لەرێگەى خاکەکانى عێراق و سووریا دروست بکات". سیلیجیمان جەخت لەوە دەکات "بوونى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەربازگەى تەنەف، هاریکار دەبێت لە شکستهێنانى هیوایەکانى ئێران لە دروستکردنى مانگی شێعی، کەلەوێوە دەیەوێت هەڕەشە لەئیسرائیل بکات".

بەپێی پلانى کشانەوەى ئێستا ئەوا سەرووى ٢٠٠ سەربازی ئەمەریکا کە ڕاوێژکارى پێشکەش بە جەنگاوەرە سوورییە ناوخۆییەکان دەکەن، لەدەرەوەى ناوچەى تەنەف دوایین هێز دەبن ئەو وڵاتە جێدەهێڵێن. ئەو زانیارییانەش لەلایەن بەرپرسە نزیکەکانەوە بە گۆڤارەکە گووتراوە.

لەبەرامبەریشدا بەرپرسێکى ئیدارەى کۆشکى سپی باسى لەوە کردووە "مانەوە لەتەنەف، ڕەنگە کێشەى یاسایی دروست بکات"، بەو هۆیەوەش پسپۆڕان " مانەوەى سەربازی لەسووریا پشت بەستن بەرێگەپێدانى ساڵى ٢٠٠١، ڕێگەى داوە بڵاوە بەهێزە بیانییەکان بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێزە چەکدارە نافەرمییەکان بووە، وەک ڕێکخراوەکانى داعش و قاعیدە.

ئەوەش پرۆسەیەکى ناسەقامگیرى لە کۆشکى سپی دروست دەکات، چونکە بەرەنگاربوونەوەى ئەمجارەیان پەیوەندی بەو دوو گرووپەوە نییە.