Skip to main content

دانانی گەمارۆ لەسەر ٨٢کەسایەتی و دامەزراوەیەکی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی

گەمارۆکانی یەکیەتی ئەوروپا  قەدەغەکردنی هاتوچۆ و زەوتکردنی سەروەت و سامانی ٨٢ کەس لە دەسەڵاتدارانی ئێران و هەروەها دامەزراوەیەکی پێوەندیدار بەو دەسەڵاتەوە لەخۆ دەگرێ.
گەمارۆکانی یەکیەتی ئەوروپا  قەدەغەکردنی هاتوچۆ و زەوتکردنی سەروەت و سامانی ٨٢ کەس لە دەسەڵاتدارانی ئێران و هەروەها دامەزراوەیەکی پێوەندیدار بەو دەسەڵاتەوە لەخۆ دەگرێ.
posted onApril 12, 2018
nocomment

ئەنجومەنی یەکیەتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوى کردەوە کە گەمارۆکانی خۆی لەسەر کۆماری ئیسلامی درێژ کردەوە و ئەو گەمارۆیانە ٨٢ کەسایەتی و دامەزراوەیەکی سەر بە کۆماری ئیسلامییان تێدایە، گەمارۆگەلێک کە ساڵی ٢٠١١ و بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا پەسەند کران و هاویار لەگەڵ ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەر درێژەیان هەبوو.

گەمارۆکانی یەکیەتی ئەوروپا  قەدەغەکردنی هاتوچۆ و زەوتکردنی سەروەت و سامانی ٨٢ کەس لە دەسەڵاتدارانی ئێران و هەروەها دامەزراوەیەکی پێوەندیدار بەو دەسەڵاتەوە لەخۆ دەگرێ. ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپا لە مژاری دانانی گەمارۆی نوێ لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی سارووخى ئێران و ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە قەیرانەکانی ناوچەدا هاودەنگ نین. لە کاتێک دا فەڕانسە پشتگیری دانانی ئابلۆقەی نوێ لەسەر کۆماری ئیسلامی دەکات و ئیتالیاش دژی ئەو پڕۆژەیە. ئاڵمانیا و بڕیتانیا پشتگیری هەوڵەکانی فەڕانسە و هەر یەکە لە وڵاتانی نەمسا (ئوتریش) و ئیسپانیا لایەنگری هەڵوێستی ئیتالیا دەکەن.