سەرۆکى ئۆکراینا: وڵاتمان ڕادەست ناکەین بەڵام ئاشتیشمان دەوێت
ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایگەیاند: داوای گفتوگۆیەکی ماناداری ئاشتی دەکەین لەگەڵ ڕووسیادا، کە تیایدا سەروەری خاک بۆ وڵاتەکەمان بگەڕێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادیمیر پوتندا، دەشڵێت: بەڵێنش دەدەین، کە وڵاتەکەمان هیچ کات خۆى نەدات بەدەستەوە.