بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە ١٢ کاتژمێردا هێرش کراوەتە سەر ٤ نەخۆشخانە لە سوریە.. تاوانبارە ڕوسیەیە

لە ١٢ کاتژمێردا هێرش کراوەتە سەر ٤ نەخۆشخانە لە سوریە.. تاوانبارە ڕوسیەیە
posted onOctober 13, 2019
noبۆچوون

ڕووسەکان دەوڵەتی بەشار ئەسەدیان ڕزگار کرد. فایلى گفتوگۆی هێزەی ئاسمانی ڕووسیە کە کەوتووەتە دەستی نیۆیۆرک تایمز نیشانی دەدات کە چۆن بۆردومانی نەخۆشخانەکانی سوریە هاوکاری ئەو دۆخەی کردووە.

 

بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەکانی نیۆیۆرک تایمز، هێزی ئاسمانی ڕووسیە بە ئامانجی لەناوبردنی دوایین شانەکانی هێزەکانی دژبەری ئەسەد بە بەردەوامی نەخۆشخانەکانی سوریەیان بۆردومان کردووە. بە پێی لێکۆڵینەوە و زانیاریەکانی نیۆیۆرک تایمز دەردەکەوێ هێزی ئاسمانی ڕووسیە لە مانگی مەی و لە مەودای ١٢ کاتژمێردا چوار نەخۆشخانەیان بۆردومان کردووە.

نیۆیۆرک تایمز بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە وتووێژ لە گەڵ شایەتحاڵان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، کات و شوێنی ئەو بۆردومانانەی دیاری کردووە. تایمز دوای ئەو زانیاریانە فڕینی فرۆکەکانی لە خاڵی تێپەرینی فرۆکەکان وەرگرتووە کە هۆشداری دەدات بۆردومان نیزیکە.

دوای ئەوەی نیۆیۆرک تایمز ئەو زانیاریانەی لەگەڵ کاتی فڕینی فرۆکەکانی ڕووسیە بەراورد کرد و هەزاران پەیوەندی تەلەفۆنی شکاند و بە سرنجەوە گوێى لێ گرتن. بە پێی ئەو زانیاریانە لە مەودای نێوان ٥ و ٦ مەی لە کاتی هەر کام لەو بۆردومانانە. فرۆکەکانی ڕووسیە لەسەر ئاسمانی ئەو نەخۆشخانانە هەبوون و فرۆکەوانی ئەو فرۆکانە ئەنجامدانی ئەو بۆردومانانەیان لە قسەکانیاندا پشت ڕاست کردووەتەوە.