بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حەقدەستەکانمان بە ڕیاڵە و تێچووی ژیانمان بە دۆلارە!

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوان لە بەردەم پەڕلەمانی ئیران
AvaToday caption
کۆبوونەوەی خانەنشینکراوان لە بەردەم پەڕلەمانی ئیران
posted onFebruary 24, 2019
noبۆچوون


یەکێک لەو دروشمانەی کە خانەنشینکراوان لەبەردەم پەرلەمانى ئێران دەیانگووتەوە بریتیى بوو لە "حەقدەستەکانمان بە ڕیاڵە و تێچووی ژیانمان بە دۆلارە"،  و بەو شێوە لە بەرامبەر هەلومەرجی ناخۆشی ژیانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.

 

کۆمەڵیک خانەنشین بۆ جارێکی دیکە لەبەردەم بینای پەڕلەمانی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست. ناڕازیانی ئەو خانەنشینانە، ڕۆژی یەکشەممە ٥ ڕەشەممە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هەلوومەرجی خراپی ئابووری لە چەند مانگی ڕابڕدوو و پێڕانەگەیشتن بە داواکارییەکانیان بە تایبەت زیادنەکردنی مووچەى خانەنشینی بە گردبوونەوە لەبەردەم پەڕلەمانی کۆماری ئیسلام بەروە ڕێکخڕاوی بەرنامە و بودجە کەوتنە ڕێگە.

ناڕازییان بە لەدەستگرتنی پلاکارد و دەستنووسی هەڵگڕی نێوەرۆکی داواکارییەکانیان، درووشمی "حەقدەستەکانمان ڕیاڵی/ تێچووی ژیانمان دۆلاری"، "خانەنشین ڕاپەڕە/ دژی ستەم و هەڵاواردن" ، " گەندەڵی کەم بێتەوە/ کێشەکانمان چارەسەر دەبن" و "هاوار هاوار لەو هەموو ستەمەیان" گووتەوە و خوازیاری ئازادی مامۆستایان و کرێکارانی قۆڵبەستکراو بوون.

ئەو کۆبوونەوە سێنفیانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کێشەکانی تایبەت بە بژێوی ژیان و وەرنەگرتنی مووچە لە ساڵانی ڕابڕدوودا و بە دوای چوونەسەرێی ئاستی کێشە ئابوورییەکان لە ئێراندا زیاتر بوونە.

خانەنشینى کرماشانى لە بەردەم پەرلەمان