بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەوروپا سوورە لە وەڵامدانەوەى هێرشی سایبریی ئێران

ئەوروپا سوورە بۆ وەڵامدانەوەى هێرشی سایبریی ئێران
AvaToday caption
posted onFebruary 23, 2019
noبۆچوون

 

کۆمپانیای مایکڕۆسافت هاوکاری وڵاتانی ئەوروپایی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێرشە سایبرییەکانی ئێران و لەو پێناوەدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی دەدات بە ١٢ وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا.

 

بەئاشکرابوونی زنجیرەیەک هێرشی هاکێری ئێران کە لە نێوان مانگەکانی سپتەمبەر و دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامی دابوون و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی پەیوەندی دەرەوەی ئاڵمان و ناوەندە ئەوروپاییەکانی دامەزراوەی کاسپیەن و ماڕشاڵی ئاڵمانی کردبووە ئامانج، وڵاتانی ئەوروپایی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێرشە سایبرییەکانی کۆماری ئیسلامی.

کۆمپانیای مایکڕۆسافت ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەشەممە ڕایگەیاند بۆ نەهێشتنی کەلێنە ئەمنیەتییەکان خزمەتگوزاریی نوێی ئەمنیەتی سایبری دەنێرێت بۆ ١٢ بازاڕی ئەوروپا بۆ ئەوەی بتوانن کڕیارانیان لە فەزای سیاسیدا لە ڕووی هێرشی سایبێری بپارێزن. سەرچاوەی ئەو هێرشە سایبریانە کە ١٠٤ جار فەرمانبەرانی وڵاتانی بەلجیک، فەڕانسە، ئاڵمان، لهێستان، ڕۆمانی و سربستانی کردبووە ئامانج، گروپێک بوو بە ناوی ئێسترۆن تیوم لە ئێران.

نیۆیۆرک تایمز ٢٩ ڕێبەندان نووسیبووی: ئاژانسە کاری و دەوڵەتییەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی هێرشی هاکێری ئێران و چین کراونەتە ئامانج. پسپۆڕانی ئەمنیەتی لەسەر ئەو بڕوایەن کە کۆماری ئیسلامی دوای چوونەدەرەوی ترامپ لە بەرجام لە ساڵی رابڕدوو و هەروەها شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین، هێزی گرتووە .