بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکاندا جێبەجێ کرد

ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکاندا جێبەجێ کرد
مەهدی خانەکی، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی "بەفرانبار"
posted onJuly 22, 2026
noبۆچوون

کۆماری ئیسلامیی ئێران مەهدی خانەکی، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی "بەفرانبار"ـی بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لەسێدارە دا.

بەپێی ڕاگەیێنراوی دەسەڵاتی دادوەری رێژیم، خانەکی لە دادگای شۆڕشی کەرەج بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەرژەوەندیی وڵاتانی نەیار و هەڵگرتنی چەک، سزای لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی بەسەردا سەپێنراوە. حوکمەکە بەپشتبەستن بە یاسای نوێی "توندکردنی سزای سیخوڕی" جێبەجێ کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر پارێزەر یان بەرگرییەکانی مەهدی خانەکی لەلایەن میدیاکانی دەزگای دادەوە بڵاونەکراوەتەوە، ئەمەش گومانی لای چالاکوانان دروست کردووە کە پڕۆسەی دادگاییکردنەکە نادادپەروەرانە بووە.

هەفتەی ڕابردووش سێ کەسی دیکە بەناوەکانی محەممەد ئەمینی، محێدین عەبدوڵڵاهی و حوسێن پاڵانی بە هەمان تۆمەت و بێ ئاشکراکردنی وردەکاریی یاسایی لەسێدارە دران.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بارەی شێوازی دادگاییکردنەکان هۆشداری دەدەن و دەڵێن، لەگەڵ دەستپێکی گرژییە سەربازییەکان لە ٢٨ـی شوباتەوە، ڕێژەی لەسێدارەدانەکان بە تۆمەتی "سیخوڕی" بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.