
ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سمکۆ مەعرووفی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیك پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزەکانی ڕێژیم بە چەندین ئوتۆمبێل ماڵی سمکۆ مەعرووفیان لە گەڕەکێکی شاری بۆکان دەور داوە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکان ناوبراو نییە.