بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەواڵی تایبەت/ هێرشی بەربڵاوی حەماس و حزبوڵڵای بۆ سەر ئیسرائیل

هێرشی بەربڵاوی حەماس و حزبوڵڵای بۆ سەر ئیسرائیل
ڕەسمێک له ڕاکێت هەڵدانی تیرۆریستانی حەماس بەرەوه ئیسرائیل
حزب الله لانیکەم ٦٥ ڕاکێتی بەرەو ناوچه باکوورییەکانی ئیسرائیل هەڵداوه و حەماسیش به هاویشتنی چەندین مووشەک له ڕەفەحەوه بووەته هۆی برینداربوونی ١٠ ئیسرائیلی
posted onMay 5, 2024
noبۆچوون

هێزی بەرگری ئیسرائیل، ئێوارەی یەکشەمه ١٦ بەنەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی له دوو راگەیندراوی جیاواز باس له دوو هێرشی ڕاکێتی تیرۆرستانی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل دەکات.

له یەکەم هێرش که بەیانی یەکشەمه ئەنجام بووه ٢٠ ڕاکێت له باشووری لوبنانەوه بەرەو شاری کیرات شمۆنا هەڵکەوتوو له باکووری ئیسرائیل هەڵدراو و له دووەم هێرش که له ئێوارەی یەکشەممه ڕوویداوه، ٦٥ ڕاکێت بەرەو ناوچەی "گالیله پەنهەندێڵ" (Galilee Panhandle)هەڵدراوه ئەم ناوچەش له باکووری ئیسرائیل هەڵکەوتووه.

هەتاکوو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی قەبارەی زیانەکان و هەبوونی بریندار له ئاکامی ئەم دوو هێرشه بەڵاو نەبووەتەوه. جێگای ئاماژەیه ئەم هێرشه ڕاکێتییه به یەکێک له بەربڵاوترین هێرشەکان له لوبنانەوه بۆ ئیسرائیل دانراوه.

گروپی تیرۆریستی حزبوڵڵای لوبنان به بەڵاو کردنی ڕاگەیندراوێک بەرپرسیارەتی ئەم دوو هێرشەی بە ئەستۆ گرتووه. لەم ڕاگەیندراوه هاتووه: "دەیان ڕاکێت بەرەو ناوچه هەستیارەکانی ئیسرائیل هەڵدراون تاکو وەڵامێک و تؤلەیەک بن بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان".

هێرشی حەماس ١٠ برینداری لێکەوتەوه

هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر باکووری ئیسرائیل، گروپی تیرۆریستی حەماسیش به هاوشتنی چەندین ڕاکێت بەرەو "کێرم شاڵۆم" له باشووری ئەم وڵاته بوونەته هۆی برینداربوونی ١٠ شارۆمەندی ئیسرائیلی.

هێرشی بەربڵاوی حەماس و حزبوڵڵای بۆ سەر ئیسرائیل
کاتی دانیشتنی هەلیکۆپتێرێک له باشوور ئیسرائیل دوای هێرشی ڕاکێتی حەماس بۆ سەر "کێرم شاڵۆم" له ١٦ بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی

هێزی بەرگری ئیسرائیل له ڕاگەیندراوێک شوێنی هاویشتنی ڕاکێتەکان له ناوچەی ڕەفەح له نزیکی ڕێڕەوی ڕەفەح-میسر دەستنیشان دەکات دەڵێت: "شوێنی هاویشتنی مووشەکەکان له ٣٥٠ متری پەناگایەکی مەدەنی بووه و ئەمه نموونەیەکی دیکەیه له هەوڵه بەردەوامەکانی حەماس بۆ بەکار هێنانی شوێنه گشتییەکان وەکوو قەڵغانی مرۆیی

جێگای ئاماژەیه لەم هێرشەدا ١٠ ڕاکێت و هاون بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون و له وەڵامدا فڕۆکه شەرکەرەکانی هێزی بەرگری ئیسرائیلیش شوێنی هاوێشتنی ڕاکێتەکانیان بوردمان کرد.