بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکی شارەوانیی ئامەد: ئەو دووکاندارانەی ناوی کوردی بەکاردێنن باجی کەمتریان لێ وەردەگرین

سەرۆکی شارەوانیی ئامەد: ئەو دووکاندارانەی ناوی کوردی بەکاردێنن باجی کەمتریان لێ وەردەگرین
ڕەسمێک له ئامەد
له ئێران ئەوانەی ناوی کوردی به کار دێنن سزادەدرێن و بێجگه له پارەدان، دوکانەکانیشیان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
posted onApril 14, 2024
noبۆچوون

هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد له باکووری کوردستان رایگەیاند، هەر دووکاندار و کارساز و بازرگانێک، ناوی شوێنی کارەکانیان بکەنە کوردی، یان ناوی کوردی لێبنێن، ئەوان لە پێدانی باجدا داشکاندنیان بۆ دەکەن.

 سارا بووجاک و دۆغان خاتوون، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، له پرۆگرامێکی تلڤزیونی باسیان لە لە پلانەکانیان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو کرد و ڕایان گەیاند ئامانجەکەیان جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیانه

سارا بوجاک سەبارەت بە تابلۆی ناوی دووکان و مارکێت و شوێنی کارکردن لە ئامەد گوتی: "بۆ برەودان بە دەوڵەمەندی زمانی کوردی لەو جوگرافیایەدا، داشکاندن لە باجی ساڵانەی ئەو شوێنانە دەکەین کە ناوی کوردی لە شوێنی کارەکانیان دەنێن. هەروەها نیازمان وایە بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و گەشەپێدانی زمان بکەینەوە. چونکە نیازمان وایە کار بۆ زیاتر بەکارهێنانی زمانی کوردی بکەین لەناو داو و دەزگا فەرمییەکاندا". 

لە ٣١ی مارسی ٢٠٢٤ سارا بووجاک و دۆغان خاتوون، وەکوو بەربژێرانی دەم پارتی، توانیان ٦٤ له سەدی دەنگەکانی ئامەد بەدەست بهێنن و ببنە سەرۆکی شارەوانی ئەو شاره.

جێگای ئاماژەیه، سەرۆکی پولیسی تاران، پایتەختی ئێران، رایگەیاندبوو کەڵک وەرگرتن له هەر جۆره ناوێک که فارسی نەبێت، غەدەغەیه و هەر کەسێک ناوێکی نامۆ بۆ شوێنی کەسابەتەکەی بەکار بێنێت سزا دەدرێت.