بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مارک والاس: با پێش له هاتنی تیرۆریستێک بۆ نیو خاکی ئەمریکا بگرین  

مارک والاس: با پێش له هاتنی تیرۆریستێک بۆ نیو خاکی ئەمریکا بگرین  
ڕەسمێک له مارک والاس، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی هاوپەیمانی دژی ئێرانی ناوكی
posted onApril 11, 2024
noبۆچوون

مارک والاس، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی هاوپەیمانی دژی ئێرانی ناوكی، لە نامەکەیدا داوای له ئانتۆنی بلینکێن کردووه به هۆی هەڵسوکەوتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها هەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڤیزا به ئەمیرعەبدوڵڵاهییان بۆ ئامادەبوون له خاکی ئەمریکا نەدات

بەڕێوەبەری ڕێكخراوی هاوپەیمانی دژی ئێرانی ناوكی، لە نامەکەیدا بۆ بلینکێن ڕایگەیاندووە کە ئەمیرعەبدوڵڵاهییان لە وتارەکانیدا هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە ئەمریکا و یەهوودییەکان کردووە بەڵام وێڕای ئەمانە واشێنگتۆن، هەموو جارێک ڤیزای پێ دەدات.

بڕیارە کە لە هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٨ی ئاوریل، ئەمیرعەبدوڵڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دانیشتنێک سەبارەت بە پرسی ئیسرائیل و حەماس لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری بکات.

مارک والاس لە بەشێکی نامەکەیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێژیمی ئێران سەرکوت و لەسێدارەدانەکانی زیاتر کردووە، نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی باشی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە هەمبەر ڤیزادان بە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کە هاوبەشی تێرۆریسم لە جیهاندایە، دەربڕیوە.

والاس ئاماژه به هێرشی تیرۆریستی ٧ی ئۆکتۆبەر و پاڵپشتی بەربڵاوی ئێران له حەماس و حزبوڵڵا دەکات و دەڵێت: "بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی تێرۆریسمی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا بۆ جارێکی تر داوا دەكەین داواکاری تاران بۆ ڤیزای حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان، ڕەت بکرێتەوە".

ئێران به بەربڵاوی و ئاشکارا پاڵپشتی له حەماس دەکات. حەماس له هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر کونسێرتێکی موسیقایی، زۆرتر له ١٤٠٠ سڤیل کوشت و دەیان کەسیش به بارمەته گرت. ئێران پاڵپشتی سەرەکی دابین کردنی پاره و چەک و چۆڵه بۆ حەماس له ڕیگای حزبوڵڵای لوبنانەوه.

بەردەوامبوونی کۆماری ئیسلامی له پاڵپشتی کردنی تیرۆریستەکان بووەته هۆی ناسەقامگیر و بەربڵاوتربوونی بازنەی شەڕ له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هێرشی درۆنی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان له زەریای سوور، که به فەرمان و پاڵپشتی تاران بەڕێوه دەچێت، نموونەیەکی دیکەیه له ئاژاوە گێڕییەکانی ئێران له ناوچه.