بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەرتشی ئیسرائیل سەرۆکی ئاسایشی ناوخۆی حەماسی کوشت

ئەرتشی ئیسرائیل سەرۆکی ئاسایشی ناخۆی حەماسی کوشت
وێنەیەک له فایق مبحوح، گەوره تیروریستی فەڵستینی که بەدەستی ئیسرائیل کوژرا
فایق مبحوح، وەکوو سەرۆکی بەشی ئاسایشی ناوخۆی حەماس، ڕۆڵێکی سەرەکی له هێزی پۆلیسی نهێنی دەگێڕا بۆ سەرکوت کردنی دژبەرانی سیاسی له غەززه.
posted onMarch 18, 2024
noبۆچوون

ئەرتشی بەرگری ئیسرائیل به بڵاو کردنی ڕاگەیندراوێک وتی، له هێرشی مووشەکی بۆ سەر نەخۆشخانه‌ی شیفا له غەززه، که تیرۆریستەکان لەوێ خۆیان حەشار دابوو، توانیان فایق مبحوح، سەرۆکی بەشی ئاسایشی ناوخۆیی حەماس بکوژن.

بەپێی ڕاپورتێک له "تایمز اف ئیسرائیل"، ڕۆژی دووشەممه، ٢٨ ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەرتشی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووه: "فایق مبحوح، سەرۆکی بەشی ئاسایشی ناوخۆی حەماس و چەندین چەکداری دیکەی ئەم ڕێکخراوه تیرۆریستییه بۆ خۆ شاردنەوه له هێرشەکانمان پەنایان بۆ نەخۆشخانەی شیفا بردبوو که مووشەکەکانمان ئەم بەیانییه ئەوێیان پێکا".

دوای بوردمانه‌که، هێزه تایبەتەکانی ئیسرائیل له نەخۆشخانه‌که ئامادە دەبن بەڵکوو بتوانن ئەو گەوره تیرۆریسته به زیندووی بگرن که دوای چەند خولەکێک شەڕی دەست بە یەخه، فایق مبحوح دەکوژرێت.

جێگای ئاماژەیه ئەم گەوره تیرۆریسته برای مەحمود مبحوحه که له ساڵی ٢٠١٠ له دۆبەی، له‌لایەن هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل دەکوژرێت.

مەحمود مبحوحه، برای فایق مبحوحه، له ساڵی ٢٠١٠ له دۆبەی، له‌لایەن هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل دەکوژرێت.
مەحمود مبحوحه که له ساڵی ٢٠١٠ له دۆبەی، له‌لایەن هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل دەکوژرێت.

هەروەها ئیسرائیل ڕایگەیاند، توانیویانه له ژورێکی نەخۆشخانه بڕێکی زۆر له چەک و تەقەمەنی بدۆزنەوه که سەڵمێنەری ئەم راستیەیه که حەماس نەخۆشخانەی شیفای وەل زاخەی چەک و چۆڵ بەکار دەهێنا.

بەپێی ئەو ڕاگەیندڕاوه، فایق مبحوح ڕێکخەری بەشه جیاوازەکانی حەماس بووه بەتایبەتی له درێژەی شەڕی غەزه.

هەروەها به پێی وتەی جڤاتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، فایق مبحوح وەکوو سەرۆکی بەشی ئاسایشی ناوخۆی حەماس ڕۆڵێکی سەرەکی له هێزی پۆلیسی نهێنی دەگێڕا بۆ سەرکوت کردنی دژبەرانی سیاسی له غەززه.

ئیسرائیل هەموو کاتێک ڕایگەیاندووه که حەماس له شوێنه گشتییەکان وەکوو غەڵخان بۆخۆی کەڵک وەردەگرێت بۆیه هووشداری داوه له ئەگەر هەر شتێکی ئاوا له لێدان دەست سڵ ناکات.