بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: "ئێران هناردنی چەک بۆ فەڵستینیەکانی چەند قات کردووه"

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: "ئێران هناردنی چەک بۆ فەڵستینیەکانی چەند قات کردووه"
وەزیری بەرگری ئیسرائیل له دانیشتنێک لەگەڵ فەرمانده باڵاکانی یەکەی تایبەتی دوڤدەڤان
posted onMarch 11, 2024
noبۆچوون

یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕایگەیاند ئێران مەبەستیەتی به هەناردنی چەک و چۆڵی زۆرتر بۆ کەرتی خۆرئاوا، ئاستی هێرشه تیرۆریستییەکان بۆ سەر ئیسرائیل له درێژەی مانگی ڕەمەزاندا چەند قات بکاتەوه.

بە پێی ڕاپورتی تایمز ئاف ئیسرائیل، یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممه، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوەی، له دانیشتنێک لەگەڵ فەرمانده باڵاکانی یەکەی تایبەتی دوڤدەڤان وتی: "ئێمه دەبێ بەتەواوی ئامادەی بەرپرچدانەوەی هێرشی بەرفراوانی تیرۆریستی له درێژەی مانگی ڕەمەزان بین".

ئەو هوشداری دا: "ئێران دەیەوێت له ڕێگای هەناردنی چەک و چۆڵی قاچاقی زۆرتر بۆ کەرت ڕۆژئاوا، گرژییەکان و هێرشە تیرۆریستییەکان زۆرتر و توندتر بکات".

یۆاڤ گالانت تەرکیزی کرد که ئەو چەک و چۆڵگەله پێشکەوتوون و له قەوارەیەکی زۆریش قاچاق کراون.

پێشتر ئسرائیل ڕایگەیاندبوو، کاروانێکی چەک و چۆڵی ئێرانیان له ئوردن که بەرەو کەرتی ڕۆژئاوا بەڕێکرابوو، له نێو بردووه.

جێگای ئاماژەیه ئێران تەنیا له ڕێگای کەرتی ڕۆژئاوا سەرقاڵی چالاکی تیرۆریستی دژ به ئیسرائیل نییه بەڵکوو له هەر دەرفەتێک بۆ زەربەدان لەم وڵاته کەڵک وەردەگرێت.

ئەمڕۆژ ڕاگەیاندنەکانی ئەوروپا هەواڵی دەستبەسەر کردنی سێ فەڵستینییان له ئیتالیا بڵاو کردبوو که له لایەن ئێرانەوه ئەرکی بەڕێوەبردنی هێرشی تیرۆریستی له ئەوروپایان، پێسپردرابوو.