بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سێنتکام: هێزە دەریاییەکان لە کەنداوی عومان دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت

سێنتکام: هێزە دەریاییەکان لە کەنداوی عومان دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت
AvaToday caption
posted onApril 29, 2023
noبۆچوون

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هێزی دەریایی ئەمریکا، یەکەی پێنجەمی ئەم هێزە ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە هێزە دەریاییەکانمان، نەوتهەڵگرێکی کۆماری ئیسلامییان بە ناوی "Sweet Advantage"،  گرتووە بە ئاڵای دوورگەکانی مارشال لە کەنداوی عومان.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیەندراوەکەیدا هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی بە بەرپرسیار زانی و ڕایگەیاند: ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە لە کاتی بەزاندنی ئاوە نێودەوڵەتییەکانی کەنداوی عومان لەلایەن هێزی دەریایی سپای پاسداران دەستی بەسەردا گیراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، یەکەی پێنجەمی ئەمریکا چاودێری دۆخەکە دەکات.  لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر لانیکەم پێنج کەشتی بازرگانیدا گرتووە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەشتیان دەکرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "مارین ترافیک"، ئەم تانکەرە کوەیتی بەجێ هێشتووە و ویستوویەتی بەرەو شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس بڕوات.