بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە سەر بەردەوامی کیمیابارانکردنی قوتابخانەکانی کچان لە لایەن سوپای تیرۆریستی پاسداران

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە سەر بەردەوامی کیمیابارانکردنی قوتابخانەکانی کچان لە لایەن سوپای تیرۆریستی پاسداران
AvaToday caption
posted onApril 20, 2023
noبۆچوون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: تەندروستی هەزاران خوێندکاری ئێرانی لە مەترسیدایە!

هێرشە شیمیایی ـ تیرۆریستەکانی سوپای تیرۆریست و بەکرێگیراوانی خامنەیی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان، دەنگۆ و گرژیی جیددی لە کۆمەڵگای ئێران بەدوای خۆیدا هێناوە، 

بۆیەشە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی سەبارەت بە درێژەی ئەو هێرشانە بڵاو کردەوە و لەمبارەوە هۆشداری داوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کاربەدەستانی ئێران کردووە کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنە پێش بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە کە کاریگەری لەسەر تەندروستی و ژیانی ملیۆنان کچی ئێرانی داناوە.

بەیاننامەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە لە ٣٠ی خاکەلێوە (دواینێ) بڵاوکرایەوە، وەبیر بەرپرسانی تارانی خستووەتەوە کە بە ملیۆنان قوتابی بە هۆی هێرشە شیمیایی ـ تیرۆریستەکانی سوپای تیرۆریست و بەکرێگیراوانی خامنەیی لە ئێران ژەهراوی بوونە و پێویستە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ ئەنجام بدرێت.