بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرئیل ١٢٠٠ جار هێرشى کردووەتە سەر کۆمارى ئیسلامى و میلیشیاکانى لە سوریە

ئیسرئیل ١٢٠٠ جار هێرشى کردووەتە سەر کۆمارى ئیسلامى و میلیشیاکانى لە سوریە
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

بڵاوکراوەى جرۆزاڵم پۆست بە بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێک باسى لەوە کردووە کە هێزە ئاسمانییەکانى ئیسرائیل لە ٥ ساڵى ڕابردوو، زیاتر لە ١٠٠٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر خاکى سوریە.

بە پێى ڕاپۆرتێکى ئەلجەزیرە کە لە جرۆزاڵم پۆستەوە وەریگرتووە کە بڵاوکراوەیەکى ئیسرائیلییە، بە بۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکى "عەمیکام نۆرکین"ـى فەرماندەى هێزە ئاسمانییەکانى ئیسرائیل، بڵاوى کردەوە کە لە ٥ ساڵى ڕابردوو واتە لە سەردەمى کارکردنى نۆرکین، لە ٤٠٨ ئۆپەراسیۆن، ١٢٠٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر خاکى سوریە و ٥٥٠٠ بۆمب و مووشەکیان بەسەر بارەگا و بنکەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران و میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى باراندووە.

بە پێى ڕاپۆرتەکە، تەنیا لە ساڵى ڕابردوو لە دەیان ئۆپەراسیۆن لە سوریە، ١٧٤ شوێن کراوەتە ئامانج و بە ٥٨٦ بۆمب و مووشەک هێرشەکە ئەنجام دراوە. لە لایەکى دیکەوە و هەر لەو ماوەیە، ٢٣٩ مووشەکى دژە ئاسمانى ڕوو لە فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل تەقێنراوە، کە زۆرینەیان بەر ئامانجەکە نەکەوتوون.

جرۆزاڵم پۆست زیادى کردووە کە ئامانج لەم هەموو هێرشە، "پێشگرتن لە سوپاى تیرۆریستى پاسداران لە نزیک سنوورە باکوورییەکانى ئیسرائیل و پێشگرتن لە گەیاندنى چەک و چۆڵ بە حیزبوڵاى لوبنان"، بووە. ئیسرائیل، هەر مانگى ڕابردوو مووشەکى زەوی بە زەوی هێرشى کردە سەر باشوورى دیمەشق کە بە هۆیەوە سەربازێکى سوریى کوژرا و پێنجى دیکەیش بریندار بوون.