بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڤاتودەى لە قاو دەدات: پێشبینیى جێگرى ئینتزامى و ئەمنیەتیى پارێزگاى تاران

ئاڤاتودەى لە قاو دەدات: پێشبینى جێگرى ئینتزامى و ئەمنیەتى پارێزگاى تاران
AvaToday caption
posted onNovember 27, 2021
noبۆچوون

جێگیرى هێزە ئینتزامی و ئەمنییەکانى پارێزگاى تاران لە ڕاپۆرتێک باسى دۆخى ئێرانى لە گەڵاڕێزانى ١٤٠٠ کردووە و پێشبینى گەورەترین کێشەکانى کردووە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، لە بەڵگەیەکى نهێنى کە تایبەت نێردراوە بۆ ئاڤاتودەى، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە باسى کێشە زۆرەکانى پایتەختى لە گەڵاڕێزانى ١٤٠٠ى هەتاوى کردووە بەتایبەت لەوانە سەفەرى حامد ئیسماعیلیون بۆ ئۆکراین و بەڕێوەچوونى ساڵیادى شەهیدانى ڕاپەڕینە سەراسەرییەکەى گەڵاڕێزانى ٩٨ و چالاکى مۆرە سیاسییەکانى وەک نێرگس محەمەدى و ... و ڕاسپاردەشى بۆ سەرکوتى هەر جۆرە ناڕەزایەتى وخۆپێشاندانێک خستووەتە ڕوو.

خاڵى جێگەى سەرەنج ئەوەیە کە لەم ڕاپۆرتەدا بە هیچ شێوەیەک ئاماژە بە کێشە و خراپى بژیو و ئابوورى و هەژارى و بێکارى و هەڵاوسان و مافیاى دەرمان و کەمى دەرمان و ... نەکردووە.

ئەم جۆرە ڕاپۆرت و شڕۆڤانە نیشان دەدات کە بەرپرسە گەندەڵەکانى کۆمارى ئیسلامى و هەر خودى ڕژێمى ئاخوندى لە بنەڕەتدا خەڵک و بژێوى و ژیانى خەڵکى بۆ گرنگ نییە و هیچ بەرنامەیەکى نییە تەنیا دزى و تاڵان و سەرکوت نەبێت!