بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاگرى قامیشەڵانەکەى زرێوار بە ئەنقەست و مەبەستدار بووە

ئاگرەکەى قامیشەڵانەکەى زرێوارى بە ئەنقەست و مەبەستدار بووە
AvaToday caption
posted onAugust 13, 2021
noبۆچوون

لە کاتژمێر ١٠ى بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە ٢١ى گەلاوێژەوە، بەشى باشوورى ڕۆژئاواى قامیشەڵانەکەى زرێبارى نێودەوڵەتیی مەریوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە ئاگردا دەسووتێت و زۆرێک لە سەوزایی و ژینگە و شوێنگەى ژیانى ئاژەڵەکانى سووتاندووە و کردووەتە سووتماک.

 

خەڵکى نیشتمانپەروەرى مەریوان و ئەندامانى ڕێکخراوە خەڵکى و ژینگەییەکان و ئەندامانى ئەنجوومەنى سەوزى چیا بەردەوام لە شوێنەکە بوون بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەى ئاگرەکە، بەڵام وەک هەواڵ گەیشتووەتە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى بەشێکى زۆرى قامیشەڵانەکە سووتاوە و هەروەها چەندن باڵندە و جووجکەى باڵندەکان کە لەنێو قامیشەڵانەکە هێلانەیان هەڵچنیبوو، سووتاون.

وەک ژینگەپارێزێک لە مەریوانەوە بە ئاڤاتودەى گوتووە "ئەم کارەساتە بچووک نەبوو و بەشێکى گەورەى ژینگە جوانەکەى زرێبار و مەریوانى خاپوور کرد و کاریگەرى لەسەر ژیان و شێوازى ژیانى باڵندە و گیانلەبەرە ئاوییەکانیش هەبووە"، هەرچەندە ئاگرەکە دواى نزیک بە ١٠ کاتژمێر کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام خەسارەکەى لەوە زیاترە کە چاوەڕوان دەکرێت.

کۆمارى ئیسلامى لە ماوەى تەمەنى خۆیدا هەرگیز گرنگى بە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نەداوە و ئێستا کارەساتە ژینگەییەکان و سووتان و تاڵانکردنى دارستان و شوێنەوارەکانى ڕۆژهەڵات هێندە زۆر بووە کە بووەتە دیاردە و لە پشت ئەم کارەسات و تاڵان و بڕین و وێرانکردنەوەش، پلانێکى جددى و بەردەوامى کۆمارى ئیسلامى هەیە کە لە لایەن سوپاى تیرۆریستى پاسداران و ئیتلاعات و جاش وبەکرێگیراوەکانى ئاخوندەکانەوە بەڕێوە دەچێت و دەبێت ڕێکخراوە خەڵکى و مەدەنى و ژینگەییەکان و کەسانى نیشتمانپەروەر ئاگادار ئەم حاڵەتە بن  لە ڕێگەى دروستکردنى ناوەند و ڕێکخراوى مەدەنى و کۆمەڵایەتى و ژینگەییەوە هەوڵ بە پێشگرتنى ئەم پیلانە نەگریسەى ڕژێم بهێنن.

چەند دیمەنێک لە ستووتانى قامیشىڵانەکانى زرێبارى مەریوان:

زرێبار سواتا

ز ٢

زرێبار ٣

زرێباررر