بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیناتۆر جۆى لیبرمەن: هیوادارم دۆناڵد ترامپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران بێتە دەرەوە

لەپاش هێرشە مووشەکییەکەى ئەمەریکا بۆ ئەو بنکە سەربازییانەى کە توێژینەوە و کارى تایبەت بە کیمیاییان تێدا دەکرا، زۆرێک لە سیناتۆرەکان کەوتنە شەنوکەوى ئەو هێرشە و زۆرینەیان بوونە پاڵپشتى هێرشەکەى ترامپ بۆ سەر سوریە.
لەپاش هێرشە مووشەکییەکەى ئەمەریکا بۆ ئەو بنکە سەربازییانەى کە توێژینەوە و کارى تایبەت بە کیمیاییان تێدا دەکرا، زۆرێک لە سیناتۆرەکان کەوتنە شەنوکەوى ئەو هێرشە و زۆرینەیان بوونە پاڵپشتى هێرشەکەى ترامپ بۆ سەر سوریە.
posted onApril 16, 2018
noبۆچوون

 

سیناتۆر جۆى لیبرمەن، سیناتۆرەى پێشووى ئەمەریکا و سەرۆکى ئێستاى ڕێکخراوى 'یەکگرتن دژ بە ئێرانى ئەتۆمى'، پشتى هێرشە سەربازییەکەى سەر ڕێژیمى بەشار ئەسەدى کرد و گوتى "بەر لە هەر شتێک دەبێت ڕێز لە وەڵامەکەى دۆناڵد ترامپ لە بەرامبەر ڕێژیمى سوریە بگرم. بۆچى؟ چونکە بەشێکى کێشەکانى ئێمە لەگەڵ سوریە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى ئۆباما، کاتێک کە هێڵى سوورى بۆ سوودوەرگرتنى ئەو ڕێژیمە لە چەکى کیمیایی دیارى کرد و ئەسەدیش ئەم هێڵە سوورەى ڕەت کردەوە و هیچیش ڕووى نەدا. بەم کارە گڵۆپى سەوزى بۆ پێ کرا تا درێژەى پێ بدات. کەوایە دەبێت بڵێم: دۆناڵد ترامپ، سوپاس کە لەگەڵ بەریتانیا و فەڕەنسا وەڵامێکى بەهێزترتان لە هى ساڵى ڕابردوو بە سوریە دایەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەیشدا دەبێت ئێمە ئامادە بین کە لە ئەگەرى دووبارەبوونەوە، دیسانەوە بگەڕێینەوە بۆ گۆڕەپانەکە".

ئەم سیناتۆرە کە گفتوگۆى لەگەڵ فاکس نیوز کردووە، لە درێژەى قسەکانیدا گوتى "بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانى سوریە، ئێمە دەبێت بەهێزتر و بە دەنگى بەرزتر بچینە نێو گفتوگۆ لەگەڵ سوریە".

ئەو قسەشى لەوە کرد کە قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمى ئیسلامى ئێران مەحاڵە، چونکە ئەوان دوژمنى ئاشتینەخوازى ئێمەن. دۆناڵد ترامپ هەلبەت دەبێت بەهێزتر ڕووبەڕووى ئێران بێتەوە و بڕیارى جددى لە مانگى جۆزەردان دەدرێت... من هیوادارم کە ئەو لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران کە ڕێککەوتنێکى زۆر خراپیشە، بێتە دەرەوە. بە بڕواى من دەبێت ئێمە لەگەڵ وڵاتانى دیکەى دونیا بە جدییەوە ڕەفتار لەسەر ئەوە بکەین کە ئاخۆ دەیانەوێت لەگەڵ ئێمە کار بکەن یا لەگەڵ ڕێژیمى ئیسلامى ئێران."